riklam

پەرلەمانتارێكی یەكێتی:بۆ دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان هۆشداریمان داوەتە سوپا

کوردستان 08:04 PM - 2020-04-15
.

.

پەرلەمانتارێكی كەركوكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێیت: سەبارەت بە دۆخی خراپی ئەمنی سنوری قەزای داقوق و ناوچە دابڕێندراوەكان هۆشداریمان بەحكومەتی عیراق داوە.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: لەگەڵ جموجۆڵەكانی تیرۆرستانی داعش لە سنوری قەزای داقوق و حەوزی حەمرین و ناوچەدابڕێنراوەكان لە چەندین كۆبونەوەو دیدارو بەنوسراویش هۆشداریمان بەحكومەتی عیراق دا لەخراپی دۆخی ئەمنی سنورەكە .

وتیشی: حكومەتی عیراقمان ئاگاداركردۆتەوە كە پێویستە  بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانانی دژ بەداعش، هەنگاوی كرداری بگیرێتە بەر  بۆ ئەوەی مەترسی لە سنوری داقوق و كەركوك دووربخاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و نەهێشتنی مەترسیەكانی پێویستە پەلە بكرێیت لە دروستكردنی ژووری هاوبەشی ئۆپراسینۆنەكان لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق .

دەشڵێت: هێزی پێشمەرگە چەندین ساڵ لە سنورەكە بوون و شارەزای جوگرافیا و شەڕی دژ بەداعشن و ئەزمونی سەركەوتنی داعشیان هەیە، بۆیە قورسە بەبێ ئەو هێزە بتوانرێیت تەواوی سنورەكە كۆنترۆڵ بكرێیت و مەترسیەكانی تیرۆرستان دووربخرێیتەوە.

ئەڵماس فازڵ، ئەوەشی رایگەیاند: پێویستە هەرێمی كوردستان لە دانوستاندنەكانیدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، بابەتی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابەڕێنڕاوەكان و دۆخی ئەمنی سنورەكەو بەشداریكردنی هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی سنورەكە لە ئەولەیەتی داوكارییەكانیان بێیت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket