riklam

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەكان دەكات

کوردستان 03:42 PM - 2020-04-15
.

.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوەن پڕۆژە گەشتیاریەكان دەكەین و پەیامی زیان لێكەوتوانیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووە بەحكومەت.

عەلــی ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ 15-4-2020 سەردانی قەزای دوكانمان كرد دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ بەڕێزان قائمقامی قەزای دوكان و بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دوكـــان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی گەشت و گوزار لە سنورەكە سەردانی سەیرانگاكانی قەشقۆڵیشمان كرد.

وتیشی: لەسەردانەكەدا وێڕای سوپاس گوزاریمان بۆ سەرجەم خاوەن پڕۆژەكان هەموو هەموڵێكمان خستۆتەگەڕ تا حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای بەدواداچونیان بڕیارێك بدەن بۆ لێخۆشبون لە خاوەن پرۆژەكان لەو ماوەی كەوەرزی گەشتیاری بووە لەهەمان كاتدا قەدەغەی هاتوچۆش بووە.

لەدوای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان حكومەت قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، بەوهۆیەشەوە زیانێكی زۆر بەر كەرتی گەشت و گوزار كەوتووە، چونكە كاتی قەدەغەی هاتوچۆ لەوەرزی بەهارو سەری ساڵی كوردی بوو، بە پێچەوانەشەوە ساڵانی ڕابردوو بەهەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی ڕوی لە سەیرانگاكانی قەشقۆڵی و دەوروبەری دەكرد.

 

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد/ دوكـــــان

 

 

978.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket