riklam

كه‌ركوك.. 23 تیرۆريستی داعش ده‌كوژرێن

کوردستان 04:05 PM - 2020-04-14
.

.

شانه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا له‌ وادی شای سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك 23 تیرۆریستی داعش كوژراون.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له‌وادی شای ئاشكراكردووه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و تیرۆریستانی داعشدا دروست بووه‌.

هاوكات به‌هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عیراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵگاكه‌  شكێندراوه‌ و 23 تیرۆریستیش كوژراون ، به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ رفاندنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عیراقی ده‌كه‌ن له‌ وادی ڕۆخانه‌ و به‌هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاریانه‌ی داعش و لایه‌نگره‌كانی وه‌سف ده‌كات.

PUKmedia  ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket