riklam

شارەزایانی چین بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا سەردانی سلێمانی دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 12:08 PM - 2020-04-14
.

.

كۆنسوڵی چین لە هەرێم بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری تەندروستی سەردانی سلێمانی كرد و رایگەیاند، پەیوەندی چین و سلێمانی پەرەپێدەدەین و ئەو پەیوەندییە پتەوەی لەنێوان هەرێم و چین هەیە مام جەلال داڕێژەری بووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 14-4-2020، كۆنسوڵی چین لە هەرێم بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری تەندروستی سەردانی سلێمانی كرد و لەلایەن مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: پەیوەندییەكی دۆستانەمان لەگەڵ حكومەت و گەلی چین هەیە و بەردەوام هاوكاری گەلی كورد بوون.

هاوكات كۆنسوڵی چین لە هەرێم رایگەیاند: شارەزایانی چین بەمەبەستی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی سلێمانیان كردووە و لەو چوارچێوەیەشدا 40 هەزار دەمامكمان پێشكەشی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە كردووە.

راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال لای گەلی چین زۆر خۆشەویستە و ئەو پەیوەندییە پتەوەی لەنێوان هەرێم و چین هەیە مام جەلال داڕێژەری بووە و دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سلێمانی پتەوتر بكەین.

وتیشی: تیمێكی تەندروستی چین رەوانەی هەرێم كراوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكارییەكانی چینیش بەردەوامدەبێت، هاوكات 16 تۆن هاوكاری پزیشكیمان رەوانەی عیراق كردووە.

كۆنسوڵی چین لە هەرێم راشیگەیاند: پەیوەندی چین و هەرێم لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بووندیادنراوە و پەیوەندی چین و سلێمانی پەرەپێدەدەین.

PUKmedia جەعفەر جەلالی

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە....

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket