riklam

میكانیزمێكی نوێ بۆ چاودێری هاووڵاتیان له‌فه‌ره‌نسا به‌كارده‌هێنرێت

جیهان 07:18 PM - 2020-04-11
.

.

پۆلیسی شاری پاریس له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ چاودێری هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ تاچه‌ند پابه‌ند ده‌بن به‌ كه‌ره‌تینه‌و مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه‌، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له‌په‌تای كۆرۆنا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا سه‌پاندوویه‌تی.

فڕۆكه‌كان ده‌چنه‌ سه‌ر ئاسمانی باخچه‌ و دارستانه‌كان و له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆوه‌ ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌م په‌یامه‌یان پێ راده‌گه‌یه‌نن: (له‌ماڵه‌كه‌ی خۆتدا بمێنه‌ره‌وه‌، ئیتر ناتوانیت لێره‌ بمێنیته‌وه‌).

پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا هاووڵاتیان به‌به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ی حكومه‌ت رازی ده‌بن، یان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێ لێی ده‌ڕوانن كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی بێزاركردنیان؟

ئامانجی حكومه‌ت له‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوازی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پۆلیس و كارمه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌ له‌سه‌ر رێگاو شه‌قامه‌كاندا.


PUKmedia/ فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket