riklam

گوندێكی شه‌هبا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێت

کوردستان 06:08 PM - 2020-04-11
.

.

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕێوشوێنی توند بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا گوندێك كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كات.

 جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی باكوری ڕوژهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی سوریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ناكات و دوای پشكینینی سه‌ربازێكی سوپای سوریاش به‌ گومانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، گوندی ئۆم ئه‌لحۆش له‌ شه‌هبا خراوه‌ته‌ ژێر كه‌ره‌نتینه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی قامیشلۆش ئاشكرایكرد، 65 كه‌س له‌ قامیشلۆ كه‌ره‌نتینه‌كراون كه‌ سه‌رجه‌میان خوێندكارن و له‌ دیمه‌شق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ڕۆژئاوا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket