سعودیه ئاماده‌یی پیشانداوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه
ئابوری 06:18 PM - 2020-04-09.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سیاسه‌تی وڵاتی سعودیه ئاشكرایكردووه كه شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ئاماده‌یی پیشانداوه كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌مانگی نیساندا بۆ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه كه سعودیه ئاماده‌یه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه به‌مه‌رجی پشتبه‌ستنییه‌تی به به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌مانگی نیساندا كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 12.3 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سعودیه، ئه‌مڕۆ 9-4-2020، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) به‌ڕابه‌رایه‌تی روسیا و سعودیه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌پێناو سه‌قامگیركردنی بازاڕی نه‌وت ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌مباره‌یه‌وه، موحه‌مه‌د عه‌رقاب وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر رایگه‌یاندوه: ئامانج له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنی وڵاتانی ئۆپیكه به‌رێككه‌وتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
عه‌رقاب راشیگه‌یاندوه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ده‌توانێت هاوسه‌نگی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بازاڕ، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ردایه.
هیوایه‌ك هه‌یه كه وڵاتانی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پاڵپشتیكردن له‌بازاڕی نه‌وت بگه‌نه رێككه‌وتن، بۆیه ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه بینی، له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌میكردووه.
دوو رۆژیشه نرخی تێكه‌ڵه‌ی (برنت) به‌ڕێژه‌ی له 1.2 به‌رزبۆته‌وه گه‌یشتۆته 33.25 دۆلار.
PUKmedia رۆیته‌رز
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05