riklam

كۆرۆنا 5 ترلیۆن دۆلار زیان بە ئابووری جیهان دەگەیەنێت

جیهان 06:02 PM - 2020-04-09
.

.

 لەپاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی جیهاندا  لەئێستادا شارەزایانی ئابووری هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی ئەو زیانانە دەكەن  كە لە دەرئەنجامی ئەو پەتایە و گرتنبەری رێوشوێنە خۆپارێزیەكانی حكومەتەكان بەر ئابوری جیهان دەكەوێت.

لەوبارەیەشەوە ئاژانسی (بلومبێرگ) لە زاری شارەزایانی ئابوریەوە قەبارەی ئەو زیانانەی كۆرۆنا بە ئابوری جیهانی دەگەیەنێت بە بڕی 5 ترلیۆن دۆلار  خەمڵاندووە و پێشبینی ئەوەشیكردووە كە جیهان لەپاش ساڵی سییەكانی سەدەی رابردووەوە دەچێتە گەورەترین قۆناغی داكشانی ئابووریەوە, ئەویش بەو پێیەی زۆربەی حكومەتەكانی وڵاتانی جیهان, فەرمانیان بە كۆمپانیا تایبەتەكان كردووە كارو چالاكییەكانیان رابگرن و داواشی لە هاوڵاتیانیان كردووە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.

وێرای خستنەرووی ئەو قەبارە زۆرەی زیانە ئابووریەكانیش, بەڵام بلۆمبێرگ پێشبینی ئەوەیكردووە  داكشانی ئابوری جیهان ماوەیەكی زۆر نەخایەنێت و لە كۆتاییەكانی ساڵی داهاتوودا دەست بە گەشەكردن بكاتەوە.

هاوكات  لە هەڵسەنگاندنێكی تردا بۆ دۆخی ئابوری جیهان لەپاش كۆرۆناوە بانكی (مۆرۆگان ستان لی) ئەمریكی لەرێگەی شارەزا ئابووریەكانیەوە پێشبینی ئەوەیكردووە  كە ئابووری وڵاتانی پێشكەوتوو لەپاش ساڵی داهاتوووە بۆ ئاستی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە نەگەڕێتەوە و ماوەیەكی زیاتریان بوێت.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket