riklam

وەزارەتی تەندروستی: راگەیاندنكاران پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن

کوردستان 04:16 PM - 2020-04-09
.

.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات، لە راگەیاندنكارانی مەیدانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، یان پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی 122.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٤٤)

بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندكارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین كەوا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەكانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان كە لە خوارەوە دیاریكراوە یان پەیوەندی بكەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:

1. هەولێر

• سەنتەری كۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند)

2. سلێمانی

• سەنتەری ڕاوێژكاری كۆڕۆنا (علی ناجی)

3. دهۆ‌ك

• سەنتەری ڕاوێژكاری هەناسە

4. هەلەبجە

• نەخۆشخانەی بەركەوتوانی كیمیاوی

5. ڕاپەڕین

• سەنتەری كۆنتڕۆلكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیە گوازراوەكان

6. گەرمیان

• نەخۆشخانەی گشتی كەلار.


وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

٩ی نیسانی٢٠٢٠

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket