riklam

پۆمپیۆ: ئێستا كات گونجاو نییه‌ بۆ سزادانی چین

جیهان 03:49 PM - 2020-04-09
.

.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو چین ئاڵۆزتر ده‌كات و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ئێستا كاتێكی گونجاو نیه‌ بۆ سزادانی چین له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاسه‌باره‌ت به‌ سزادانی چین له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ ئێستا كاتی سزا نییه‌ و كات گونجاو نییه‌، به‌ڵام چین ده‌رفه‌تی هه‌یه‌ كه‌ به‌ روونی له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و زانیاری دروست بخاته‌روو.

وتیشی: وڵاته‌كه‌ی 50 هه‌زار هاووڵاتی له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌به‌هۆی كۆرۆناوه‌ رێگه‌یان لێگیرا بوو، به‌ڵام هه‌زارانی تریش هه‌ن كه‌ به‌هۆی داخستنی رێگه‌كانه‌وه‌ چاوه‌روانی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

پێشتریش چه‌ند جارێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی چین كردووه‌ كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ناوی بردووه‌ و رایگه‌یاندوه‌، حكومه‌ت چین زانیاری دروست له‌وباره‌یه‌وه‌ ناخاته‌ڕوو .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket