riklam

ئەڵمانیا هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی

جیهان 02:55 PM - 2020-04-09
.

.

لەبەر ڕۆشنایی هەنگاوەکانی ڕێگەگرتن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەنجامە بەراییەکانی ،وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا "یەنس سبان"پێیوایە هەنگاوە ئەرێنیەکانی ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وامان لێدەکات هەنگاو بەهەنگاو هەستیارانە لەڕەوشی ئەوخۆسڕکردنە دەرچین کەلەچوارچێوەی خۆپاراستندا حکومەت گرتویەتیەبەروو پێشی وابوو پێنج شەممەی داهاتوو لە کۆبونەوەی حکومەتی فیدرالیدا بارودۆخەکە باشتر هەڵدەسەنگێندرێ و پێشبینیش دەکات دوای پشووی قوتابخانەکان کۆتایی بەباری نائاسایی بهێندرێت.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا وتیشی ئەگەر ڕێژەی توشبوان لەڕۆژانی داهاتودا کەمتر بوو ئەوا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆ لەسەر  گەڕانەوەی هەنگاو بەهەنگاو بۆ ژیانی ئاسایی دەستپێدەکەین بەتایبەتی دوای پشووی جەژنی هێلکە.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا سەبارەت بەگەڕانەوەی کارمەندان و کرێکاران بۆسەر کارەکانیان وتی..مەرجە کارگەو دامەزراوەکان شوێنەکانیان پاک ڕاگرن ومەرجی تەندروستی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندو کرێکارو کڕیار دابین بکەن.

وەزیری تەندروستی بەڕۆژنامەی "هاندلسبلات"ی ئەڵمانی وتووە کۆمپانیاو کارگەو دامەزراوەکان دەبێ مەرجەکانی پاکوتەمیزی و ماوەی نێوان کەسەکان دیاریبکەن چونکە بەو شێوەیە وردەوردە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆژیانی ئاسایی ئەم ڕێوشوێنانە یانەو دیسکۆو شوێنەکانی کاربەسەربردنیش دەگرێتەوە بەلام بۆ ئەمان کاتی زیاتری پێوسیتە کاتێک دەبێ کە بەتەواوی ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا وتیشی ژمارەی توشبوان لەئەڵمانیا گەڕانەوەی بەخۆوە بینیوە بەلام ئەمە بەتەنیا متمانەی ناکرێتەسەر بەڵکو ئەمە بەستراوە بەوەی تاچەند دانیشتوان  لەڕۆژانی پشوودا بەڕێکارەکانەوە  پابەند دەبن.

بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ "یەنس سبان"ی وەزیری تەندروستی ولوتار فییلەر سەرۆکی پەیمانگای ڕوبەرت کوخ بۆ توێژینەوەی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان لەبەر ڕۆشنایی تازترین داتاکاندا بارودۆخەکە هەڵسەنگێنن.

جێی ئاماژەیە تائێوارەی دوێنێ چوارشەممە ژمارەی ئەوانەی لەئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە گەشتۆتە 2000 کەس.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: Die Welt

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket