riklam

روونكردنەوەی حكومەت لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێلی 2020 بۆ وەزیرەكان

کوردستان 01:53 PM - 2020-04-09
.

.

د. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: لەهەندێ كەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە كە گوایە حكومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ۲۰۲۰ بۆ وەزیرانی كابینەی نۆیەمی كڕیوە.

دەشڵێت: ئەم بابەتە دوورە لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەكی نییە، لەمكاتە هەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینكردنی خۆراك و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: ئەندامانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەستكردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەكەیان بەپێی پسپۆڕییەكەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان تەرخانكردووە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: داوا لەداواكاری گشتی دەكەین رێكاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتەبەر كە دەبنە هۆی ناسەقامگیری كۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێكی سیاسیی دیاریكراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەكارییانە نەدات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket