riklam

توشبوانی كۆرۆنا له‌جیهاندا ملیۆن و نیوێك تێده‌ڕێنێت

جیهان 01:12 PM - 2020-04-09
.

.

ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌موو جیهاندا ملیۆن و نیوێكی تێپه‌ڕاندو رۆژ به‌رۆژیش رێژه‌كه‌ روو له‌زیادبوون ده‌كات.

 به‌پێی ئاماره‌كان رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن و 524 هه‌زار و 833 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌  332 هه‌زار و 989 كه‌س.

له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌ توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن 88 هه‌زار و 965 كه‌س گیان له‌ده‌ستداوه‌.

 ریزبه‌ندی ئه‌و 10 وڵاته‌ی زۆرترین توشبووی تێدایه‌...
1-  ئه‌مریكا
2- ئیسپانیا
3- ئیتاڵیا
4- ئه‌ڵمانیا
5- فه‌ره‌نسا
6- چین
7- ئیران
8- به‌ریتانیا
9- توركیا
10- به‌لجیكا


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket