riklam

هەزار پشكنینی كۆرۆنا لەچەمچەماڵ ئەنجامدەدرێت

کوردستان 12:57 PM - 2020-04-09
.

.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بۆ دڵنیابونەوە لەدۆخی تەندروستی چەمچەماڵ تیمەكانیان هەزار پشكینی دەكەن و دواتر ئەنجامەكان بڕیار دەدەن لەبارەی شارەكەوە، دەشڵێت: وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەقەدەغەی هاتووچۆ دەدات، بەڵام  پێمانباش نیە لەمكاتەدا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ هەڵبگیرێت.

سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەقەزای چەمچەماڵ رایگەیاند: بەتیمێكەوە هاتوینەتە چەمچەماڵ تا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای شارەكە بكرێت و هەزار پشكنین دەكەین بۆ ئەوانەی زۆرترین بەركەوتنیان هەبووە، لەوانەش تیمە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی دوكان و ماركێیتەكاندا كاردەكەن.

راشیگەیاند: 24 بۆ 48 سەعاتی تر ئەنجامی پشكنینەكان رادەگەیەنرێت و دەبێت تا ئەم 48 سەعاتەش كە ئەنجامەكان دەردەچێت رێوشوێنەكان توندتر بكرێت و دواتر ئیدارەی شارەكە بەپێی ئەنجامەكان دەتوانێت رێوشوێنی نوێ دابنێت وەك لەشوێنەكانی تر كراوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: لەسلێمانی و دەربەندیخان و چەچەماڵ و هەڵەبجە حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا زۆربوون، بارودۆخی دەربەندیخانیش جێگیرەو تیمەكان كاردانەوەیان بۆ حاڵەتەكان هەبووە، دوای چەمچەماڵیش  لەدەربەندیخان مەسحێكی گەورە دەكەین و ژمارەیەكی زۆر پشكنینی دەكەین و دواتر ئەنجامەكان رونیدەكاتەوە، هەوروەها 20 رۆژ بۆ مانگێكمان دەوێت بۆ كێوماڵكردنی شوێنەكان و هەڵسەنگاندن بۆیان لەڕووی تەندروستییەوە.

لەبارەی ناحیەی  بازیانیشەوە باسی لەوەكرد كە دوو حاڵەت تۆماركراوەو  بازیانیش بارودۆخی باشەو بەو شێوە نیە كە باس دەكرێت.

د.سەباح نەسرەدین راشیگەیاند: چەمچەماڵ تەندروستی و ئیدارەیەكی بەهێزی هەیەو هەركات پێویستیان بەهاوكاری بێت بۆیان جێبەجێ دەكرێت، هەفتەی داهاتووش ئامێرەكە دەگاتە چەمچەماڵ و خۆیان پشكنینی كۆرۆنا دەكەن.

لەبارەی هەڵسەنگاندنی تەندروستی و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ، رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەقەدەغەی هاتووچۆ دەدات، بەڵام  ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوودەبێتەوەو بڕیار دەدات و هەڵسەنگاندنی خۆی دەكات، بەڵام  پێمانباش نیە لەمكاتەدا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ هەڵبگیرێت، چونكە دەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر، بەڵكو دەكرێت رێوشوێنی نوێ دابنرێت بۆ ئەو شوێنانەی گرنگن بۆ خەڵك و پەیوەندیان بەژیانەوە هەیەو بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان بكرێنەوە و دواتر قۆناغ بەقۆناغ قەدەغە لاببرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket