riklam

دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان 12:47 PM - 2020-04-09
.

.

ئه‌مڕۆ  پێنج شه‌ممه‌ 9-4-2020 ، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراكی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك و كارمه‌ندو كارگوزاره‌ به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌ پێشوازیكرا.

پارێزگاری سلێمانی هه‌موو هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی له‌جۆری باش و قه‌باره‌ی پێویستی خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی (ئارد، برنج، شه‌كر، زه‌یت) دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شیاو به‌پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان كراوه‌و له‌ڕێی بریكاره‌كانه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیاندا.

هه‌ر ئه‌مڕۆش بڕیاردرا به‌شه‌ خۆراكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ بریكاره‌كان، به‌شه‌ خۆراكی مانگی نوێش گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراكی پارێزگای سلێمانی و به‌پێی پلانێكی گونجاو به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابه‌شكردنیاندا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندو كارگوزارو بریكارو كرێكاره‌ جوامێره‌كان ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ئیتحادیی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی كرد بۆ پشتیوانییه‌كانیان.

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket