riklam

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا: پشتگیری گەنجان و كۆمپانیاكان دەكەین

جیهان 10:43 PM - 2020-04-08
.

.

رۆژی 8 ی نیسانی 2020 لە میانەی كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا لە ئۆتاوا، جەستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ڕایگەیاند كە هەنگاوی زیاتر بۆ پشتگیریكردنی گەنجان و كۆمپانیاكان دەگرنەبەر كە بەهۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی كورۆنا زیانی داراییان بەركەوتووە.

لەكاتێكدا سەركردەكانی ئۆپوزسیۆن ڕەخنەیان لە ئەدای حكومەت دەگرت كە وەكو پێویست دەرماڵەی دەوڵەت بۆ هاوكاری گەنجەكان خەرج ناكرێت . ترۆدۆ لە وەڵامی حزبەكانی ئۆپوزسیۆن وتی ؛ حكومەت زۆر بە وردی ئاگاداری بارودۆخەكەیە و بەردەوام هاوكاری پێشكەش بە هەموو چینەكانی كۆمەڵگاو كۆمپانیاكان دەكات ، ترۆدۆ وتشی هەنگاوەكانمان بۆ جوانكردنی ڕووكەشی حكوومەت نییە بەڵكو تەنها بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە لەم پەتا كۆشندەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشكرایدەكەم لە وەرزی هاویندا بەرنامە رو گۆڕانكاری بۆ باشتر كردنی بژێوی گەنجان بەڕێوەیە ، گەنجان كاری نوێیان بۆ دابین دەكرێت لەو كارگە و كۆمپانیانەی كە تا ئێستا دانەخراون . پێشتریش ڕامان گەیاندووە هەر كرێكارێك بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كارەكەی لەدەست دابێت بۆ ماوەی چوار مانگ ، مانگانە بڕی دوو هەزار دۆلاری پێ دەدرێت . هەر كۆمپایایەكیش لە %30 زیانی بەركەوتبێت قەرەبوو دەكرێتەوە ، ئەم هەنگاوەش لە دوێنەوە چووەتە بواری جێبەجێكردن .

هاوكات سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە میانەی كۆنگرە رۆژنامەیەكەیدا جەختی كردەوە كە پێویست و زۆر گرنگە  هاوڵاتیان لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لە بڵاوبوونەوەی COVID-19  . و باشترین هەنگاویش بۆ پاراستنی ژیانتان مانەوەیە لە ماڵەكانتان .

جێی ئاماژەیە تا ئێستا لە وڵاتی كەنەدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 19,179 كەس لەو ژمارەیە 4.485 كەس چارەسەرییان بۆ كراوە و 427 كەسیش گیانیان لەدەستداوە . تەنها لە هەرێمی ئۆنتاریۆ 5,276  تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 174 كەسیش گیانیان لەدەست داوە .

PUKmedia عوسمان عەلی- توڕونتۆ

سەرچاوە/ كەناڵی CP24 كەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket