riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد: رێبازەكەت زیندووە

کوردستان 10:18 PM - 2020-04-08
.

.

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی یادی 20 ساڵەی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و سیاسەتمەداری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك پەیامێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەڵێت، هێشتا روح و دڵە گەورەكەت لەگەڵماندایە و  شانازییە بۆ من تۆ گەورەت كردم.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:

بابە گیان 20 ساڵ لەمەوبەر ئێمەت بە جێهێشت، ئێمە لەگەڵتدا بووین لە نەخۆشخانەی سەتن لە ئینگلتەرا.

20 ساڵ دوای بێ تۆییمان تێپەڕاند، بەڵام هێشتا روح و دڵە گەورەكەت لەگەڵماندایە، ئێستا هەست بە بوون و كاریگەرییەكانت دەكەم لەسەر كوردستان، لەسەر زمان، ئەدەب، شیعر، لەسەر ڕۆژنامەگەریی و لەسەر سیاسەت.

شانازییە بۆ من تۆ گەورەت كردم، فێری كۆمەڵێ بەهات كردم كە زۆر بەرز ڕایاندەگرم، ڕاستگۆیی، نیشتیمانپەروەری.. تۆ فێرت كردم خۆم لەكەس بە گەورەتر و گرنگتر نەزانم.

پەشیمانم لەوەی تا لەژیاندا بووی سەدان پرسیارم هەبوو فریانەكەوتم لێتبكەم.

خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم كە لە تۆوە فێری بنەماو بەهای بەرز بووم، دڵنیابە منیش وەك چاوەكانم پارێزگاریان لێ دەكەم تا ئەو كاتەی دەمرم و بەڵێنیشت پێ دەدەم بیانگوازمەوە بۆ منداڵەكانم. ڕێبازەكەت هەر زیندووە لە ناخی من و هی زۆر كەسی تر.

بیرت دەكەم بابە گیان.

PUKmedia تایبەت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket