riklam

3 تۆمەتبار دەستگیركران كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووە

کوردستان 08:03 PM - 2020-04-08
.

.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی بازیانەوە سێ  تۆمەتبار دەستگیركران، كەپێشتر چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووە.

لەراگەیەنراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە:"مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووەو هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان .

رونیشكراوەتەوە:" پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەل و  پەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاوڵاتیان سەندبوو ،  بەڕێز دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتباران دەركردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی بازیان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بە هەمئاهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت لەڕۆژی 4ی نیسانی 2020 لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن .

ئاماژە بەوەشدراوە:"تۆمەتباران بەناوەكانی ( ر،ح ،ع – ع ، ع ، ف  و  د ، ش ، خ ) كە كوردن وتەیان لێوەرگیراوەو دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە .

باسلەوەشكراوە:" تۆمەتباران لەهەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبوون .

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket