riklam

خانەقین.. 50% کاری نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا تەواوبوە

کوردستان 07:33 PM - 2020-04-08
.

.

سەرۆكایەتی شارەوانی خانەقین ئاشكرایكردووە كە قۆناغی دروستكردنی نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا لەئاستێكی باشدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سۆران حەسەن جەلال سەرۆكی شارەوانی خانەقین لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: قۆناغەكانی دروستكردنی نەخۆشخانە تایبەتەكەی كۆرۆنا لەشاری خانەقین گەیشتۆتە ئاستێكی پێشكەوتوو، پەیكەری نەخۆشخانەكە تەواوبووە و لە 50% ی كاركردن تێیدا تەواوبووە. 

لای خۆشیەوە دوكتۆر ئازاد محەمەد دەلۆیی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند كارەكان لەدروستكردنی نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا بەباشی بەڕێوە دەچێت.

دوكتۆر ئازاد راشیدەگەیەنێت: مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی كۆمپانیاكانی فاروق بەڵێنی كڕین و دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەكەیان داوە كە تێچووەكەی دەگاتە 60 هەزار دۆلار.

دوكتۆر ئازاد ئاماژەی بەوەش داوە كە تا ئێستا لە شاری خانەقین هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا تۆمار نەكراوە.

PUKmedia/ هامیار عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket