riklam

وەزارەتەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی رادەسپێردرێن

کوردستان 07:08 PM - 2020-04-08
.

.

یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەڕێوەچوو، تیایدا وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بەوەزارەت راسپێردران بەپێكهێنانی لیژنە لاوەكیەكان و دەستبەكاربوونیان لەزوترین كاتدا لەچوارچێوەی ماددەو بڕگەكانی یاسای چاكسازی.

ئەمڕۆ 8ی نیسانی 2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرد، دوای ئەوەی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراو و لەڕۆژنامەی وەقایعی كوردستانیش بڵاوكرایەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەكان بەشدار بوون، گفتوگۆ دەربارەی میكانیزم و چوارچێوەی یاسایی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرا. 

سەرۆكی حكومەتی بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە جەختی لەوەكردوە كە ئەنجامدانی چاكسازی بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو ئامانجیش لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەدیهێنانی دادپەروەریی و شایستەبوونەو دەبێ هەموو بوارو سێكتەرەكانیش بگرێتەوە، دابینكردنی ماف وئیمتیازاتی یاسایی مووچەخۆرانی راستەقینەو شایستە ئامانجی سەرەكیمانە. 

دوای ئەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەكان راپۆرتی تایبەتیان سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی خستەڕوو، لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی راپۆرتی وەزارەتەكانی پەسەند كردو گشت وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت راسپێردران بەپێكهێنانی لیژنە لاوەكیەكان و دەستبەكاربوونیان لەزوترین كاتدا لە چوارچێوەی ماددەو بڕگەكانی یاسای چاكسازیی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket