riklam

چەند بڕیارێكی نوێ لەلیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانییەوە

کوردستان 06:14 PM - 2020-04-08
.

.

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێ دەركردو رایگەیاند: لە 12ی ئەم مانگەوە دەست بەكوتان دژی سیل و هەوكردنی جگەرو ئیفلیجی مناڵان دەكرێتەوە بە دوو قۆناغ.

 

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن 

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاریدا بە:

١- لە سەعات (١٢)ی شەو تا سەعات (٨)ی بەیانی ڕێگا بە جوتیاران دەدرێت سەردانی كێڵگەو شوێنە كشتوكاڵییەكانیان بكەن، بە مەرجێك یەكێك لەم بەڵگەنامانە پیشانبدەن (گرێبەستی كشتوكاڵیی، خاوەندارێتی زەوی كشتوكاڵی بە تاپۆ، مۆڵەتی پڕۆژەكەی، بەڵگەیەكی فەرمیی كە سەلمێنەری كارە كشتوكاڵییەكەی بێت) و پابەندی تەواوی ڕێكارە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان بن. لە سەعات (٤)ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات (٦)ی پاش نیوەڕۆ ڕێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە ناوشار، بەهەمان ئەو مەرجانەی سەرەوە.

٢- ئاڵوگۆڕو هاتووچۆی كۆمپانیاكانی پاسەوانیی (سكوریتی)؛ بەیانیان لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی بەیانی)و ئێواران لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی ئێوارە) دەبێت.

٣- لە ڕۆژی (١٢/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەست بە كوتان دژی سیل و هەوكردنی جگەرو ئیفلیجی مناڵان دەكرێتەوە بە دوو قۆناغ: قۆناغی یەكەم ئەو مناڵانە دەگرێتەوە كە لەپێش (٢٠/ ٣/ ٢٠٢٠)دا لەدایكبوون و لە قۆناغی دووەمدا ئەو مناڵانە دەگرێتەوە، كە لەدوای ئەو ڕۆژەوە لەدایكبوون، بەشێوەیەك كە خێزانەكان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكانەوە.

  د. هەڤاڵ ئەبوبەكر

  پارێزگاری سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

         ٨ / ٤ / ٢٠٢٠

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket