riklam

راگەیەنراوێك لەلیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانەوە

کوردستان 03:23 PM - 2020-04-08
.

.

لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان ئیدانەی پەلامارەكەی تیرۆرستانی داعش دەكات لەناحیەی كوڵەجۆ لەگەرمیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە.

دەقی بەیاننامەكەیە:

وەكو لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی كوڵەجۆ لە گەرمیان دەكەین كە بەداخەوە دوو پێشمەرگەی لیوای ٥ی شارەزوور بەناوی سوركێو رەشیدو ئیسماعیل فارس شەهید بوون و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەیان دەكەین، لێرەدا وەك لیژنەی پێشمەرگە هەر زوو لەڕێگەی رێڤینگ هروری سەرۆكی لیژنەو عوسمان سێدەری جێگری سەرۆكی لیژنە پەیوەندی كراوە بەفەرماندەكانیان و بەڕەسمی لەرێگەی رزگار محەمەد بڕیاردەری لیژنەوە، لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ سەردانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەشوێنی شەڕەكە بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونی پێویست. 

بەداخەوە تیرۆریستان سوودیان لەبۆشایی ئەمنی بینیوە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی عیراق، ئێمە وەك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە چەندینجار باسی مەترسیی بۆشایی ئەمنیمان كردووە بەتایبەت لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدارمان كردووە، بەڵام بەداخەوە تائێستا چارەسەر نەكراوە، ئەمەش بووەتە هۆكار كە تیرۆریستان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت بۆ هێرش كردنەسەر هێزەكانی پێشمەرگە، بۆیە داواكارین لە هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عیراقی كە زیاتر هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بن بۆ پاراستنی سنوورەكان. 

وەك لیژنەی پێشمەرگە لەماوەی رابردوو بەدواداچوونی مەیدانیمان كردووە لە میحوەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر كەمی ئیمكانیاتی هێزەكانی پێشمەرگە، هەموو داواكارییەكانیان لە كەلوپەل و چەكی پێویستی سەربازی و بەهێزكردنی سەنگەرەكانیان و شێوازی دەوام كردن و باری گوزەرانی ژیانیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە. 

وەك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین كە سەرەڕای شەونخونی و ئەنجامدانی ئەركە سەختەكانیان، هەروەها ئەركی شانیان لەگەل تیمەكانی تری بەرەنگاربوونەوەی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا لەهەرێم ئەنجام دەدەن. 

هەروەها دەستخۆشی لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم پزیشك و كارمەدانی تەندروستی دەكەین كە لەم دۆخە سەختەدا پێشمەرگە ئاسا خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ پاراستنی خەڵك لەم نەخۆشییەو سوپاسی رێكارە ئەمنی و تەندروستییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.

لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان

8/4/2020

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket