riklam

سه‌رپه‌رشتیاری ئیدارەی گه‌رمیان بازاڕ و ماركێته‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

کوردستان 01:44 PM - 2020-04-08
.

.

ئه‌مرۆ (8ی نیسان) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌شێك له‌ كاسبكاران و بازاڕ و ماركێته‌كانی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و محه‌مه‌د وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان یاوه‌ریبوون. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ نزیكه‌وه‌ دوكاندار و ماركێته‌كانی به‌سه‌كرده‌وه‌ و له‌ چۆنیه‌تی كاركردنیان و پابه‌ندبوونیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی كۆڵییه‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ پێناو سه‌ڵامه‌تی خۆیان و هاوڵاتیاندایه‌ و بۆ رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، ده‌بێت به‌ ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ندبن، به‌ پابه‌ند نه‌بونیشیان، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

هاوكات، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وامن له‌ چاودێری بازاڕ و كاسبكاران، سه‌رپێچیكارانیش سزاده‌درێن. هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ده‌بێت پابه‌ندبن به‌و نرخانه‌ی بۆ شمه‌كه‌كان دیاریكراوه‌ و خۆیان دوور بگرن له‌ قۆرخكاری و گرانكردنی نرخ.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، چه‌ند شوێنێك به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ره‌چاونه‌كردنی پاك و خاوێنی به‌ بڕیاری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داخران.

هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی زیاتر بۆ كاسبكاران روونكرده‌وه‌ و داوایلێكردن له‌ پێناو رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی باش پابه‌ند بن.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket