riklam

سەرۆكی پەرلەمان: سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت پێداویستییەكانی پێشمەرگە دابینكەن

کوردستان 01:10 PM - 2020-04-08
.

.

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەكەی شەوی رابردووی كوڵەجۆ، داواش دەكات سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم بە هەستیاریی لە خۆڕێكخستنەوەی داعش بڕوانن.

دەقی پەیامەكە:
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانمان پێگەشت، كە لە هێرشی تیرۆرستانی داعشدا و لە پێناوی پاراستنی كوردستانیان گیانیان بەخشی.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و هەڤاڵانیان و هیوای زوو چاكبوونەوەمان بۆ برینداران، داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم دەكەم بە هەستیاریی و بایەخەوە لە خۆڕێكخستنەوەی داعش بڕوانن و پێداویستیە لۆجستی و مرۆییەكانی بەهێزكردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەزوویی دابین بكەن، چونكە ئەم هێرشە ناوبەناوانە، كە بەداخەوە هەموو جارێك بە خوێنی ئاڵی شەهیدان بەرپەرچ دەدرێنەوە، ئاماژەن بۆ ئەوەی كە داعش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket