riklam

توانا مرۆیی و ته‌ندروستیه‌كانی گه‌رمیان یه‌كده‌خرین

کوردستان 12:35 PM - 2020-04-08
.

.

ئه‌مڕۆ(7 ی نیسان)سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌ ،

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان زانكۆی گه‌رمیان و په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو ته‌ندروستی گه‌رمیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا،

به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی vtm كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌پرۆسه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كینیكی كه‌لاره‌وه‌ به‌رزنرخێنرا،هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستبه‌كاربوونی تاقیگه‌ی زانكۆی گه‌رمیان و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و پێكهینانی تیمی هاوبه‌ش و یه‌كخستنی تواناكانی هه‌رسێ لایه‌ن به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست زانرا.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ستایشی هه‌وڵی دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆی كرد له‌پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

هه‌روه‌ك ماندوبوونی ستافه‌جیاجیاكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانیشی به‌رزنرخاند له‌وه‌ی توانیویانه‌ به‌باشی كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕینن و چاوكراوه‌بوون له‌پاراستنی سه‌لامه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیاندا و پشكنینی پێویستیان كردووه‌.


ئومێدیشی خواست كوردستان به‌گشتی پارێزراوبیت له‌په‌تای كۆرۆناو گه‌رمیانیش وه‌ك چۆن تائێستا پارێزراوبووه‌ هه‌ربه‌وجۆره‌ بمێنێته‌وه‌.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket