riklam

ووهان.. دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا

جیهان 11:14 AM - 2020-04-08
.

.

دوای زیاتر لە دوو مانگ دەسەڵاتدارانی چین قەدەغەی هاتوچۆیان لە شاری ووهانی هەرێمی هوبی هەڵگرت كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە: دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەسەڵاتدارانی‌ چین قەدەغەكردنی هاتوچۆیان لەسەر شاری‌ ووهانی هەرێمی هوبی هەڵگرت كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو، لە ئێستاشدا ژیان لەو شارە ئاسایی بوەتەوە و وێستگەكانی شەمەندەفەر بەڕووی هاووڵاتیاندا كراونەتەوە.

فرانس پرێس راشیگەیاند:  دوای بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر شاری وهان، لە ئێستادا سەدان كەس كە لە شارەكەدا گیریان خواردبوو روویانكردوەتە وێستگەكانی شەمەندەفەر تا بگەڕێنەوە بۆ جێگەكانی خۆیان.

PUKmedia فرانس پرێس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket