riklam

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 02:53 PM - 2020-04-07
.

.

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند: 11 په‌رله‌مانتاری ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌كبه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد كه‌ 11 په‌رله‌مانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ دوای یه‌ك مانگ له‌داخستن كۆبۆوه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م 270 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێران و هاوكات كارمه‌ندانی په‌رله‌مانیش پشكنینیان بۆ كراوه‌ .

پێشتریش ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران تووشی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket