riklam

كۆیە.. لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرنا چەند بریارێك دەدات

کوردستان 09:25 AM - 2020-04-07
.

.

لە قەزای كۆیە لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا چەند بریار و رێنماییەكی دەركرد.

لەدیوانی قائمقامیەت بەسەرپەرشتی قائمقامی قەزای كۆیە و لەكۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا لەپێناو خۆپارێزی لەكۆرۆناو چەند بریارو رێنماییەكە دەرچوون تایبەت بەسنوری قەزای كۆیە لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا بەم شێوەیە:

رێگەدان بەهاتوچۆكردن لەكاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەرۆ.

1. ئۆتۆمبێلی دابەشكردنی غازی ماڵان.
2. دوكانی ماست و شیرەمەنی وگۆشتی بەستوو.
3. فەرمانبەرانی فەرمانگەحكومیەكان
4. كەلەئەركدان(بانك.گەنجینە...)
5. گۆشتفرۆش و مریشك فرۆشەكان.
6.كردنەوەی دوكانی سەوزەومیوە.
7. هەلگرانی مۆلەتی فەرمی كشتوكالی
( حەوزەماسی،باغداری،ئاژەڵداری،جوتیاری).
8. كردنەوەی شوێنی فرۆشتنەكانی پێویستی كەل و پەلی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری.
رێگەدان بەهاتوچۆكردن لەكاتژمێر 12ی نیوەرۆ تا 6ی ئیواره
1. نوسینگەی ئالوگۆری دراو رۆژانی یەك شەممەو چوارشەممە
2. گواستنەوەو هێنانی دەرمان بۆ كۆگانی پزیشكی و تەندروستی.
3. ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەل و پەل و خۆراك بۆ
كۆگاكانی خواردەمەنی وماركێتەكان و سەوزەومیوە.
4. كردنەوەی بریكاری خۆراك و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی
كارگەكانی ئارد و ئارد دابەش كردن
رێگەدان بە
1. هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی تەندروستی و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.
2. هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگەخزمەت گوزاریەكان و
 پاپەگروپ.
3. هاوكاری و كار ئاسانی بۆ ئەوفەرمانگەو فەرمانبەرانەی مووچە وەردەگرن.
1. كردنەوەی دەرمانخانەكان .
2. كردنەوەی نانەواخانەو صەمونخانە و چێشتخانەكان بەمەرجەكانی پێشوتر.
3. كردنەوەی ماركێتەكان لەكاتژمێر(6ی بەیانی تا6ی ئێوارە)

PUKmedia ئاری كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket