6ـی نیسان ڕۆژی جیهانی وه‌رزش بۆ ئاشتی و گه‌شه‌پێدان
کوردستان 01:11 PM - 2020-04-06.
له ساڵی 2013 به دیاریكراوی له رۆژی 6ـی ئه‌پریلی ئه‌و ساڵه رێكخراوی یونسكۆی جیهانی بریاریدا ئه‌و رۆژه بكاته رۆژێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش و ناوی لێنا رۆژی جیهانی وه‌رزش بۆ ئاشتی و گه‌شه‌پێدان، دواتر رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی 23ـی مانگی 8ـی ئه‌و ساڵه داواكه‌ی یونسكۆی په‌سه‌ندكردو له 6ـی ئه‌پریلی 2014 لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌پۆرت كردنی بریاره‌كانی یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاند كه هاوكاتی ئه‌و رۆژه بوو له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆلۆمپیادی هاوچه‌رخ له ساڵی 1896 به‌رێوه‌چوو .
هه‌مووان چاك ده‌زانن كه یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكی تایبه‌ت به وه‌رزش نییه ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به وه‌رزشه‌وه لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهانیه‌و ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌و لیژنه‌یه رێگه‌پێدراوی یه‌كه‌مه له جیهان بۆ كاروباره وه‌رزشیه‌كان .
به‌لام یونسكۆ كه هاوپه‌یوه‌ستی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت رۆلێكی گه‌وره بگرێت له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان‌وی جیهان له ته‌واوی چین و توێژه‌كان بۆ گرنگیدان به وه‌رزش به تایبه‌ت له ئاستی منداڵان، هاوكات كاری له پێشینه‌ی گۆرین و ئاراسته‌كردنی رۆلێكی به‌هێزه له تێروانینی به‌رزی هاوڵاتیان بۆ وه‌رزش له رێگه‌ی په‌یامه‌كانیه‌وه .
یونسكۆو یونسێف وای ده‌بینن، وه‌رزش هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌پێدانه، ده‌زانن به‌ره‌وپێشچوونی هۆكاره بۆ گه‌شپێدانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له ته‌واوی رووه جیاوازه‌كانی، هاوكارێكه بۆ به‌خشنده‌یی رێزگرتن له ته‌واوی كۆمه‌ڵگا.
په‌یامه‌كه‌ی یونسكۆ وای ده‌بێت ، وه‌رزش چه‌كێكی به‌هێزه بۆ زیاتر رێزگرتن و سه‌پاندنی مافه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ده‌ڵێن هه‌نگاوێكی باشمان بڕیوه.
وه‌رزش له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی كه له مێژه‌وه هه‌ڵگیرتووه په‌یامی ئاشتی و رۆشنبیرییه‌كی فراوانی گفتوگۆیه ئه‌و په‌یامه‌ش زۆر كات بووه به هۆكار بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه سیایه‌كانی نێوان وڵاتان و هۆكار بووه بۆ دروستبوونی ئاشته‌وایی گه‌لان .
لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازتر بۆ رۆژی جیهانی وه‌رزش
له زۆرێك له وڵاتان تاوه‌كو ئێسته 6ـی ئه‌پریل وه‌ك رۆژێكی وه‌رزشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه یاخود هه‌ر باس نه‌كراوه یاخود هه‌ر نه‌زانراوه ، هه‌ندێك له وڵاتانی تریش رۆژێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، بۆ نموونه له قه‌ته‌ر له مانگی 2ـی هه‌موو ساڵێك رۆژێك هه‌یه به ناوی رۆژی وه‌رزش كه ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژێكی نیشتیمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ته‌واوی وڵات له‌و رۆژه ووشه‌ی وه‌رزش و هێمای وه‌رزش ده‌پۆشێت و هه‌ر له ئه‌میری وڵاته‌وه تاوه‌كو بچووكترین منداڵ چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌دات و به وه‌رزشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت .
له كوردستان هیچ رۆژێك نییه به ناوی وه‌رزشه‌وه
له كوردستان تاوه‌كو ئێسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژێك نییه به ناوی وه‌رزشه‌وه ، كار به‌و رۆژه جیهانیه نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت هیچ كارێكێش نه‌كراوه رۆژێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به فراوانی وه‌رزش بكرێت، له چه‌ند ساڵی رابردوو به په‌یامی سیاسی هه‌وڵدرا رۆژێك بۆ وه‌رزش ته‌رخانبكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش به هۆی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا‌و هه‌وڵه‌كه سه‌ری نه‌گرت ، له یه‌كێك له ساڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ ئه‌و یاده كرایه‌وه،پاش ئه‌وه‌ش پارساڵ چه‌ند گه‌نجێك چه‌ند چالاكیه‌كیان له هه‌ولێر دهۆك به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام سلێمانی و ئه‌و به‌رپرسه وه‌رزشیانه‌ی له شاری سلێمانی بوون نه‌چوونه ژێر باری داواكارییه‌كانی ئه‌و چه‌ند گه‌نجه ئه‌وانیش به هاوشێوه‌ی یاده‌كه‌ی پاركی ئازادی رابردوو چه‌ند چالاكیه‌كیان كرد‌و كۆتایهات ، بۆیه تاوه‌كو ئێسته‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رۆژه‌و هیچ رۆژێك له لایه‌ن هیچ یه‌كه‌یه‌كی یاسایی و ده‌سه‌ڵاته‌وه دانی پێدا نه‌نراوه .
كۆڤیده‌كه‌ی 2020 یاده‌كه‌ی ئه‌مساڵی له‌ناوبرد
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌مساڵداو وه‌ستانی ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان ، ئه‌مساڵ هیچ لایه‌نێك و هیچ وڵاتێك یاده‌ی ئه‌و رۆژه ناكاته‌وه ، به‌ڵام رێكخراوی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی وه‌رزشی كه چه‌ندین ساڵه دامه‌زراوه‌و چالاكیه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجامده‌دات ئه‌مساڵ به په‌یامێكی جیهانی و ئه‌لیكترۆنی یاده‌كه كه ئه‌ویش به هاشتاگی #WhiteCard بۆ جیاوازی نه‌كردن له نێوان وه‌رزشكاران له رووی ره‌نگ و پێست و چینایه‌تیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات .
بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه سوود له وێبسایتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی وه‌رزش بۆ ئاشتی و گه‌شه‌پێدان وه‌رگیراوه.
PUKmedia هه‌رێز جه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15