شاعیرێكی كورد كۆچی دوایی كرد
ئەدەب وهونەر 10:00 AM - 2020-04-06.
شاعیر ناسری ئاغا برا ناسراو به " ژاكاو" له ته‌مه‌نی 51 ساڵی به‌هۆی وه‌ستانی دڵ له‌شاری مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
شاعیری هه‌ست ناسك و نیشتمانپه‌روه‌ر ناسری ئاغابرا ساڵی 1969 له گوندی به‌رده‌ڕه‌شان له‌ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژار و جوتیار له‌دایكبووه و له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستده‌دات.
ناوبراو خاوه‌نی دوو دیوای شیعره به ناوه‌كانی " تریفه‌ی ئاوات"، "كه‌ژاوه‌ی دڵ" .
ناوبرا له‌ناوچه‌ی موكریان كه‌سێكی خۆشه‌ویست و له‌به‌ر دڵان بووه و هه‌میشه شیعره‌كانی سووكنایی به‌خشیوه به هۆگرانی ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی.
ناسری ئاغا برا هاوكات تهنزنووسیكی چالاك و لێهاتوو بووه.
ئه‌مه‌ش نموویهك له‌شیعره‌كانی كه ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن سه‌لاحی خزری ئاوازی بۆ دانراوه و كراوه به گۆرانی.
"كانی"
هه‌ر كاتێ ده‌كه‌ومه بیری ئاواتی ڕۆژانی جوانی
بۆ ساڕێژی زامه‌كانم به ته‌نیا دێمه سه‌ر كانی
زووخاوی دڵ هه‌ڵده‌ڕێژم بۆ ورده شه‌پۆله‌كانی
ئه‌و به‌سته‌یه‌ی بۆ ده‌خوێنم به لاوك یا به گۆرانی:
كانی، كانی
تۆ جێژوانی پهرێكانی
تۆ ئاوێنه‌ی ئاسمانی،
خوێنی جه‌رگی چیا سه‌خت و به‌رزه‌كانی
خۆزگه ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، تۆش بیزانی.
كانی، كانی
تۆ ئه‌سرینی هه‌وره‌كانی.
ده‌زانی بۆ خۆشم ده‌وێی؟
شاعیر كوژێك وه‌ك تۆ ده‌چێ چاوه‌كانی
ده‌زانی بۆ زۆر دێمه لات؟
چون له لای تۆ به جێماون جێ پێكانی.
كانی، كانی
تۆ شاهیدی پشكووتنی ئه‌وینێكی ئاسمانی
قاتڵی من له تۆی دا شوشت په‌نجه‌كانی
خوێنی دڵم تكاوه نێو ئاوی كانی
بهدم بزه‌ی ئه‌وینه‌وه ده‌مردم و نه‌مده‌زانی.
PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02