riklam

تەندروستی گەرمیان چەند بڕیارێك دەردەكات

کوردستان 11:33 PM - 2020-04-05
.

.

لەكۆبونەوەی هەفتانەی لیژنەی بەڕەنگاری كۆرۆنای سەربە تەندروستی گەرمیان، چەند بڕیارێك بۆ بەڕێوەچوونی كاروبارەكانیان دەركرا.

راگەیاندنی تەندروستی گەرمیان لەوباریەوە بڵاویكردوەتەوە:" لە كۆبونەوەی ھەفتانەی لیژنەی پێشگیریی كۆرۆنای سەر بە تەندروستی گەرمیان، چەند بڕیارێك دەركرا بۆ باشتر بەڕێوەچونی ئیشوكارەكان.

رونیشكراوەتەوە:" لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا كە ژمارەی پشكنینەكان و وەرگرتنی نمونە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكرێت و لە شوێن و ناوچەی جیاوازی گەرمیان نمونە وەربگیرێت، بەمەبەستی دڵنیابونەوە و پێشگیریی لە ھەر حاڵەتێك.

ئاماژە بەوەشدراوە:" ھەروەھا بڕیاردرا كە كۆگاكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكانی سنورەكە یەك بخرێن و بتوانرێت پێداویستی نەشتەرگەریی بۆ ھەموان بەردەست بكرێت و نەشتەرگەرییەكان نەوەستن.

ئەوەشخراوەتەڕوو:" لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا كە لەگەڵ نزیك بونەوەی وادەی كۆتاییھاتنی كارەكانی دروستكردنی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا، ئامادەكارییەكانی كارگێڕیی و بەڕێوەبردن دەستپێبكرێت ھاوشان لەگەڵ نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بۆ ئەوەی لەگەڵ رادەستكردنی بیناكە بە تەندروستی گەرمیان، نەخۆشخانەكە بكرێتەوە.


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket