riklam

گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی خالۆزاكه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 10:51 PM - 2020-04-05
.

.

به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گه‌نجێك له‌ گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا.

موقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (هه‌موار سالار جه‌میل ) له‌دایكبووی 2009 هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو .

به‌ وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو خوێندكاره‌و دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌ به‌سه‌ردان چۆته‌ گوندی سه‌وزبڵاغ سه‌ربه‌ناحییه‌ی قۆره‌توو .

ئه‌مشه‌و فیشه‌ك له‌ده‌ستی خاڵۆزایه‌كی خۆی ده‌رچووه‌و به‌رناوبراو كه‌وتووه‌و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رچۆنێتی ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه‌ و تۆمه‌تباریش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 406 به‌ندكراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket