هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا داوای هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر تره‌مپ ده‌كه‌ن
جیهان 10:03 PM - 2020-04-05.
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو ملیۆن ماسك و كه‌ره‌ستی پزیشكی له‌چین به‌ڕێوه‌یه .
به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ڕۆژی دواتر 3 ی نیسان تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ڕێگری ده‌كات له‌گه‌یشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به هۆی په‌تای كۆرۆناوه ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه له‌هه‌ڵكشاندا كه‌م وێنه‌یه له‌جیهانداو رۆژانه سه‌دان كه‌س ده‌مرن .
له‌م باره‌یه‌وه هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا داوا له جه‌ستن ترۆدۆ ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر تره‌مپ نیشان بدات و سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابخات و ئه‌و پزیشك و په‌رستارانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كراون بۆ هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كورۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن داوا ده‌كه‌ن بییان گه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌نه‌دا چونكه هه‌ڵوێستی تره‌مپ به‌رامبه‌ر وڵاتی كه‌نه‌دا دوژمنانه‌یه .
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژی شه‌ممه رۆژی 4 نیسان له وه‌ڵامی ترۆدۆ سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ، سه‌رۆك وه‌زیران وتی ' ئێمه سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر بازرگانی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات داناخه‌ین چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ی ناردن و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی نێوان هه‌ردوولامانه ، ترۆدۆ ئاشكراشیكرد وڵاتی كه‌نه‌دا له ڕووی پێداویستی بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی لڤایرۆسی كورۆنا وه‌كو ده‌ستكێش ومه‌وادی پاكژكه‌ره‌وه زۆر هاوكاری ئه‌مریكای كردووه . هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و په‌رستیاری كه‌نه‌دامان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاری پزیشكانی ئه‌مریكا تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن .
له كۆتاییدا ترۆدۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕێگری ئه‌مریكا له هاورده‌كردنی ئه‌وكه‌لوپه‌لانه بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا وتی؛ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ له‌و باره‌وه گفتۆگۆ ده‌كه‌م.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی 3 نیسانی 2020 ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕێگری ده‌كات له گه‌یاندنی ئه‌و كه‌رسته پزیشكیانه‌ی كه‌نه‌دا كه بۆ به‌رگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنرێت .
به‌رپرسانی كه‌نه‌دا به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كانی ئۆپوزسیۆن پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ بۆ داپۆشینی شه‌رمه‌زاری هه‌وڵه‌كانی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له هه‌ڵكشاندایه و رۆژانه سه‌دان كه‌س به‌و په‌تایه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
جه‌یسن كه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌لبێرتای كه‌نه‌دا ، بڕیاره‌كه‌ی ترۆمپی به شه‌رمه‌زاری وه‌سفكرد و وتی هه‌ست ئه‌كه‌م تره‌مپ ئیهانه‌ی كه‌نه‌دا ده‌كات له كاتێكدا ئێمه ده‌ستی هاوكاریمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ئه‌مریكا به ڤایرۆسه‌كه كردووه . هه‌روه‌ها داك فۆرد سه‌رۆكی هه‌رێمی ئۆنتاریۆ رۆژی شه‌ممه 4 ی نیسان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تۆرونتۆ نیگه‌رانی خۆی نیشاندا و ڕایگه‌یاید ده‌بێت وانه له‌م ڕووداوه وه‌ربگرین زیاتر پشتیوانی كۆمپانیاكانی پێشه‌سازی خۆمان بده‌ین ، فۆرد وتیشی ئێستا هه‌موو وڵاتانی جیهان به كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنن و پێویستیان به‌هاوكاری یه‌كتر هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه هه‌یه ، له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی ئۆنتاریۆ وتی؛ هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه بكات.
هاوڵاتیانی كه‌نه‌دا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنییاندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن داوا له حكومه‌تی كه‌نه‌دا و سه‌رۆك ترۆدۆ ده‌كه‌ن هه‌نارده‌كردنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی ته‌ندرووستی سه‌باره‌ت به COVID-19 بۆ ئه‌مریكا ڕابگرێت و ئه‌و پزیشك و په‌رستیارانه‌ش كه ژماره‌یان 17 كه‌سه بگه‌ڕینێته‌وه بۆ كه‌نه‌دا تا تره‌مپ هه‌ست به‌مانای ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بكات و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی سنوور پته‌و بكات نه‌ك ئاڵۆزی دروست بكات .
جێی ئاماژه‌یه به پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا ، تا ئێستا 14,426 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رنسه‌ری وڵات تۆمار كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 258 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2,834 كه‌سیش چاره‌سه‌ری بۆ كراوه .
City News كه‌نه‌دا
PUKmedia عوسمان عه‌لی ، توڕۆنتۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05 -
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04