كۆرۆنا بۆ هەتا هەتایە سیستمی جیهانی دەگۆڕێت
بیروڕا 08:13 PM - 2020-04-05.
هێنری كیسنجەر وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریكا لە وتارێكدا كە رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردەوە، دەڵێت پەتای كۆرۆنا سیستمی جیهانی بۆ هەتاهەتایە دەگۆڕێت. كیسنجەر ئەوەشی روون كردەوە كە رەنگە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی كاتی زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، بەڵام زیانە سیاسی و ئابوورییەكانی ئەگەری هەیە چەندان نەوەی دیكەش بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ جیهان بەهۆی ئەو پەتا كوشندەیەوە پێیدا تێدەپەڕێ، ئەو رۆژانەی بیر دەخاتەوە كە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ساڵی 1944 سەربازی پیادە بووە، ئێستاش هەمان ئەو هەستەی ئەو كاتەی لا دروست بووە، هەمان ئەو ترسەی كە مەترسییەكە تەنیا یەك كەس ناگرێتەوە، بەڵكو بە شێوەیەكی زۆر وێرانكەر و هەڕەمەكی هەموان دەگرێتەوە.
لەگەڵ ئەو لێكچوونەشدا كە لە نێوان ئەو رۆژگارە و ئەمڕۆدا هەیە، كیسنجەر دەڵێ: جیاوازییەكی گرنگ هەیە، ئەویش ئەوەیە، كە ئەو كات ئەمریكاییەكان توانایەكی زۆریان هەبوو بۆ بەرگەگرتن و ئامانجێكی نیشتمانی گەورەش ئەو توانایەی بەهێزتر دەكرد، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریكا لە سایەی دووبەرەكیدا دەژی و پێویستی بە حكومەتێكی دووربین و لێهاتوو هەیە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر بەربەستە چاوەڕوان نەكراوەكاندا، كە لە قەبارەو فراوانیدا پێشتر نەبووە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە روو دەدات.
ئامادەكاریی بۆ دوای كۆرۆنا كیسنجەر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە سەرانی جیهان لەسەر بنەمای نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ قەیرانی بڵاوبوونەوەی پەتاكە دەكەن، لە كاتێكدا لێكەوتەكانی لەبەریەك هەڵوەشانی كۆمەڵایەتی كە بەهۆی ئەو پەتایەوە روو دەدەن، سنوور ناناسێت.
كسینجەر وتی: هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، راستە هەوڵی بێوچانن و پەرۆشی زۆری پێوە دیارە، بەڵام سەرانی جیهان نابێ سەرقاڵ بن و ئەوە لە بیر بكەن كە ئەركێكی دیكەشیان هەیە و گرنگە ئەویش ئەوەیە دەبێ لە ئێستاوە پڕۆژەیەك ئامادە بكەن بۆ هەنگاونان بەرەو سیستمی دوای كۆرۆنا.
جەختیش دەكاتەوە، هیچ دەوڵەتێك تەنانەت ئەمریكاش ناتوانێ بە تەنیا خۆی و بە هەوڵی نیشتمانی بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ بێت، مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆدا پێویستی بە تێڕوانین و هاریكاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرنگاربوونەوەی قەیرانەكە، شكستهێنان لەو دوو تەوەرەتدا كە باسم كرد، ئەنجامی خراپی دەبێت.
شكست، رەنگە دنیا تووشی كارەسات بكات كیسنجەر ئیدارەی ئەمریكای هان دەدا، كە گرنگی بە سێ بواری سەرەكی بدات لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئەم پەتایە، یەكەمیان هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی جیهان لە بەرامبەر نەخۆشی و پەتا بڵاوەكاندا، ئەویش لە رێگەی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستییەوە دەبێت. بواری دووەم، دەبێ هەوڵی چڕوپڕ بدات بۆ چاسەری ئەو زیانانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە بەر ئابووری جیهان كەوتووە، ئەو پەتایەی لە فراوانی و خێرایی بڵاوبوونەوەیدا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا رووی نەداوە، لە بواری سێیەمدا كیسنجەر ئیدارەی ئەمریكا هان دەدا بنەماكانی سیستمی جیهانیی لیبراڵی بپارێزێت.
لە كۆتاییشدا كیسنجەر دەڵێت: ئاستەنگێكی گەورەی مێژوویی كە رووبەڕووی سەرانی جیهان دەبێتەوە ئەوەیە كە دەبێ لە یەك كاتدا ئیدارەی دۆخەكە و قەیرانەكە بكەن و لە هەمان كاتیشدا داهاتوو بنیات بنێن، شكستهێنان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگەشدا ئەگەری هەیە هەموو جیهان تووشی كارەسات بكات.
سەرچاوە: افاق
كوردستانی نوێ/ و: كوردەوان محەمەد سەعید
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2024-05-03 -
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02