كورد له كوێی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و دونیاشدایه ؟
بیروڕا 08:07 PM - 2020-04-05.
• ئاشكرایه هه‌ڵكه‌وته‌ی كوردستان له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان ئاسیای نزیك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه كه بۆخۆی ناوچه‌یه‌كی گرنگی جیۆپۆله‌تیكیه (( به‌واتای كاریگه‌ری جوگرافیا به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه له ڕووی بوونی وشكانی و ده‌ریا و به‌رزایی و ژێر زه‌وی و سامانه سروشتی و پێگه‌كه‌یه‌وه)) بله‌به‌رامبه‌ریشدا چۆن سیاسه‌ت سوود له‌و هه‌ڵكه‌وته و پێكهاتانه وه‌رده‌گرێت بۆ ئاینده و به‌پێی زۆرێك له گریمانه و پێشهاته‌كان و بیردۆزه و بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بواره ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته‌ی ناوچه‌ی(( دڵی زه‌وی HEART LAND )) نه‌ك ((كه‌ناری زه‌وی REAM LAND)) كه بۆخۆی به‌پێی بیروبۆچونه جیۆپۆله‌تیكیه‌كان هه‌میشه ناوچه‌ی دڵی زه‌وی گرنگ و كاریگه‌ره و ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی ناوچه كه‌ناریه‌كان بكات و هه‌شه به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێت هه‌ركات كه‌ناره‌كان كۆنتڕۆڵكران ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانرێت دڵه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ بكرێت. جا ئه‌م بیروبۆچونه له‌لای هه‌ر وڵاتێك ده‌گۆڕێت له‌قۆناغ وسه‌رده‌م و ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا،له‌سه‌رده‌می كۆندا ناوچه‌ی دڵی زه‌وی له پێشدا له میسۆپۆتامیا له سۆمه‌ر و دواتر له میسری فیرعه‌ونیه‌كان و دواتر بۆ ئیغریقو یۆنان و دواتر بۆلای فارس و ئینجا به‌غدادی عه‌باسیه‌كان و دواتر قاهیره‌ی فاتمیه‌كان و دواتریش ئاستانبوڵی عوسمانیه‌كان و دواتریش ئه‌وروپا وله‌لای هیتله‌ریش ئه‌ڵمانیای به‌دڵی زه‌وی ناوده‌برد و له ئێستاشدا ئه‌مریكا خۆی به‌دڵی زه‌وی ناوده‌بات و ڕه‌نگه له‌داهاتووشدا چین ببێته ناوچه‌ی دڵی زه‌وی و ئیتر ئاوها گۆڕانكاریه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌پێی كات و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كان و هۆكاره‌كان ،له‌كۆندا هۆكاره كه‌شوهه‌واییه‌كان و دواتر كوتله گه‌وره دانیشتوانه‌كان له وشكانی و دواتریش ئابوری و له ئێستاشدا ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاریه‌كان بونه‌ته بنه‌ما بۆ به‌هێزی پێگه و نفوز.به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موان له‌سه‌ری كۆكن بریتیه له‌وه‌ی كه ناوچه‌ی ئۆڕاسیا ((ئاسیا و ئه‌وروپا)) زۆر گه‌نگه و ده‌وترێت ((ئه‌و هێزه‌ی ئۆراسیا كۆنتڕۆڵ بكات وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو دونیای كۆنتڕۆڵ كردبێت)).
• كه گه‌ر بازنه‌ی ناوچه‌ی ((ئۆراسیا)) فراوانتر لێیبڕوانرێت ئه‌وا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان نزیكیش ده‌گرێته‌وه كه كوردستان به‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته چه‌قی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌ر له‌كۆنه‌وه تاكو ئێستا له‌لایه‌ن زلهێزه باڵاده‌سته‌كانی دونیاوه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه لێیبڕوانرێت و له هه‌موو گه‌مه سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان و مه‌ترسی و گرنگیه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كاندا جێگه و ڕۆڵی پێبده‌ن و حسابی ووردیشی له‌سه‌ر بكه‌ن،له ڕووی هێزی مرۆیی 50 ملیۆن كه‌سی و توانا گه‌وره ئابوریه‌كه‌ی له نه‌وت و گازی سروشتی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ..هتد و هێزه گه‌وره و بوێر و ئازا‌و چاونه‌ترسه سه‌ربازیه‌كه‌ی و هه‌ڵكه‌وته جیۆسیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كشی له‌چه‌قی دڵی زه‌ویدا كه به‌هه‌موو پێوانه‌كان هه‌م مه‌ترسیه بۆسه‌ر هه‌موان و هه‌میش گه‌ر بویسترێت ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری ناوچه‌یی و دونیایی و ده‌توانرێت هه‌موان سوودی لێببینن.
• به‌م شێوه‌یه كوردستان و كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه ڕۆڵ و پنتێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له ناو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی دونیادا،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد خۆیانه‌وه نه‌یانتوانیوه به باشی زه‌مان و زه‌مینه‌ی گونجاو هه‌ڵببژێرن بۆ خه‌بات و چۆنێتی كاركردن و به‌شداریكردن له گه‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و چۆنێتی خۆ گونجاندن و تێكه‌ڵاوبونیان به نه‌خشه و پلانه‌كانی زلهێزه ناوچه‌یی و دونیاییه‌كان،جا هۆكاره‌كان چه‌ندی ده‌ره‌كی بووبن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كورد به ئێستاشه‌وه نه‌بۆته خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی و له كاراكته‌رێكی هه‌رێمی نافه‌رمیه‌وه نه‌بۆته هێزێكی فه‌رمی كه متمانه و پشتی پێببه‌سرێت و وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر حساباتی له‌سه‌ر بكرێت،ئه‌وه‌نده‌ش هۆكاره ناوخۆییه‌كان ڕۆڵیان هه‌بوه له كه‌مكردن و بچوكردنه‌وه‌ی كورد و ڕۆڵ و پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه و دونیاداـ به‌پله‌ی یه‌كه‌میش گه‌نده‌ڵی و ململانێ ناوخۆییه‌كان و خۆخۆری و هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌سانی وه‌كو مه‌لای ئیدریسی به‌تلیسی و مه‌لای خه‌تێ وحه‌سه‌ن خه‌یری و ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی قێزه‌ونی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو و فریودراوه‌كان به درۆ و فیشاڵ و ده‌سكه‌وته مادیه كه‌مه‌كانی دوژمنان كه له‌ئێستاشدا بونیان هه‌یه و كه‌میش نین له‌ناوخۆدا.
• بۆیه كورد بۆخۆی له‌یه‌ك كاتدا هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و به‌هێزبونیشی و به‌هه‌مان شێوه‌ش هۆكاری شكست و نه‌هامه‌تی و دواكه‌وتنی خۆشێتی،جا به‌مه‌به‌ست و پلان و به‌فیتی دوژمنان بوبێت یان سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی زلهێزه ناوچه‌یی و دونیاییه‌كان ڕێگه‌یان لێگرتبێت.بۆیه كورد ئه‌ركێتی له ئێستاوه و بۆ ئاینده‌ش كه كاری جدی بكات له‌سه‌ر توندتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی دوو بازنه‌ی گرنگ:
• بازنه‌ی یه‌كه‌م ،بازنه‌ی ناوچه‌ییه و ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی سه‌رده‌ستی كوردستان بێت له ئێران و عێراق و توركیا و سوریا،به‌ڵكو كورد ده‌بێت هه‌وڵبدات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م 4 وڵاته په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌هێز و تۆكمه‌تر بكات به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت و گازی سروشتی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكان و به‌نهێنیش دۆستی ئیسڕائیلن.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كو میسر و..هتد و هه‌موو هێزه كاریگه‌ر و دیموكراسیخوازه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا.
• بازنه‌ی دووه‌میش،بازنه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، گرنكه كه كورد بۆ نیوسه‌ده‌ی تریش هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌ده‌ست نه‌دات و ئه‌وروپیه‌كانیش له‌خۆی نزیك بكاته‌وه و نابێت ڕوسیاش له بیر بكات.به‌ڵام بۆ نیوسه‌ده‌ی تریش ماوه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌ردوو زلهێزی دونیای ئاینده نزیك بێته‌وه كه‌ئه‌وانیش هندستان و چینن و به‌تایبه‌تیش چین كه له ئێستاوه سه‌ره‌تاتكێ ده‌كات بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ژماره‌ی یه‌ك و سه‌ركردایه‌تی هه‌موو دونیا‌و جێگه‌ی به ئه‌مریكای زلهێزی دونیا له‌قكردوه و مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دروست كردوه.
• لێره‌دا مه‌به‌ستمان له كورد،بریتیه له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كی حوكمڕانی كورد و هه‌موو دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێت نه‌ك په‌یوه‌ندیه نهێنی و بچوك و به‌رژه‌وه‌ندخوازیه‌كانی حیزبی،بۆیه كورد گه‌ره‌كی بێت یان نا، به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌سیاسه‌تی ناوچه‌یی و دونیایی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جیۆپۆله‌تیكیه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌نیه‌وه‌ی به نه‌وت و گازی سروشتیه‌وه كه دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه‌ی دونیان و به‌گه‌ڕخه‌ر و بزوێنه‌ی ماكاینه‌ی پیشه‌سازی زلهێزه‌كانیشن..به‌هیوای ئه‌وه‌ی كورد له ئێستاوه به‌باشی و زیره‌كانه‌تر له ڕابووردوو هاوكێشه و گۆڕانكاریه‌كان له هێز و نفوزی زلهێزه‌كاندا بخوێنێته‌وه و پلانی زانستی و واقعیشی هه‌بێت بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیاندا ،به‌ڵكو ئومێد و هیوا و خه‌ونه‌كانی كورد له‌م سه‌ده‌یه‌دا سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م بێنه دی له دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی كه‌خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌موو كوردێكه.كه به ملیۆنان كوردیش له پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌دا جه‌نگاون ،به‌ڵام به نائومێدی سه‌ریان ناوه‌ته‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01