riklam

مێركل لەكەرەنتنە دەردەچێت

جیهان 07:35 PM - 2020-04-05
.

.

ئەنگێلا مێركل دوای 14 رۆژ لە خۆكەرەنتینەكردن گەڕایەوە كۆشكی راوێژكاری "بیلفو"و دەستیكردەوە بەكارەكانی لەپەیامێكی رادیۆی هەفتانەی خۆشیدا ئەمڕۆ 5ی نیسان رایگەیاند: دوای 14 رۆژ دەستیكردەوە بەكارەكانی و باسی لەوەكرد لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا هیچ كەسی نەبینیوە نە لەسەر ئاستی حكومی نە كەسوكار و هاوڕێ و وتیشی: هەمووی لەڕێگەی تەلەفۆن و سكایپەوە كارەكانی ئەنجام داوەو داواشیكرد خەڵكی پابەند بن بەڕێنماییەكانەوە.

مێركل لەماوەی ئەو دووهەفتەیەدا سێ پشكنینی بۆكراو دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنای هەڵنەگرتووە.

بەپێی راپرسیەكی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی 72%ی ئەڵمانەكان لە حكومەت و رۆڵی ئەنگێلامێركل رازین لەگرتنەبەری رێكارەكانی دژ بەكۆرۆنا

لەبەرلین رۆژی هەینی بڵاوە بەژمارەیەك نوێژكەر كرا كە لەدەوری مزگەوتێك بۆ كوبونەوە گرد ببونەوەو  پۆلیس هەوڵی بڵاوكردنیداو دواتر بەڕاوێژ ماوەی نێوانیان دیاریكردو كۆتایی بە مەراسیمی هەینی هێنراو ئاگاداریان كردن لە دوبارەبونەوەی.

 

 توشبوانی ئەڵمانیا روو لەزیادبوونە

بەپێی دوا ئامارەكان  تائێوارەی دوێنێ ژمارەی توشبوان بەپشتبەستن بەداتاكانی پەیمانگای روبەرت كوخی ئەڵمانی  لەئەڵمانیا  85,778 هەزاری تێپەڕاندو  ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە هەزارو 154 كەس، بەڵام بەپێی داتاكانی شپیگل ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 97 هەزارو 52 كەس و گیان لەدەستدانیش   هەزارو 474 كەس، بەڵام بەپێی داتاكانی پەیمانگای جون هوكبنزی ئەمریكی توشبوان لە ئەڵمانیا گەشتۆتە 91 هەزارو 159 كەس و هەزارو 275 كەسیش گیانیان لەدەستداوە لەهەموو حاڵەتەكاندا رێژەی توشبون لەبەرز بونەوەدایە.

 

ئەمریكا  دەست بەسەر 200 هەزار ماسكی پۆلیسی ئەڵمانیادا دەگرێت

ئەمریكا ئاڕاستەی فڕۆكەیەكی بەرەو ئەمریكا گۆڕی كە 200 هەزار ماسكی تایبەتی باركردبوو بڕیاربوو بگاتە ئەڵمانیا، دۆنالد ترامپیش ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە

دوای ئەوەی كە وەزیری ناوخۆی هەرێمی بەرلین ئاشكرایكرد بارێكی ماسكی جۆری "ئیف.ئیف،بی 2" كە تایبەتە بەخۆپاراستنی هێزەكانی پۆلیسی ئەڵمانی كە بڕیاربوو بگاتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەڵام لەسەر داوای ئەمریكا لە بانكۆك دەستی بەسەردا گیراوەو ئاڕاستەی فرۆكەكە بەرەو ئەمریكا گۆڕدراوە.

 دوای ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتدارە ئەمنیەكانی بەرلین دەستیان بەلێكۆڵینەوەكرد سەبارەت بەدیار نەمانی 200 هەزار ماسك كە ئەمریكا لە تایوان دەستی بەسەرداگرتووەو تایبەت بووە بەپۆلیسی ئەڵمانیا.

دێر شپیگلی ئەڵمانی لەم بارەیەوە نوسیوبووی: وەزیری ناوخۆی هەرێمی بەرلین (گایزل) پێیوایە ئەمریكا چەتەی سەردەمەو ئەوكردەوەو شێوازە شێوازی رۆژئاوای وەحشەتگەرای ئەمریكایە.

ئەوەی سەیرە پۆلیسی بەرلین راستیكردەوە: ئەوان داوایان لەكۆمپانیایەكی بازرگانی ئەڵمانی كردووە 400 هەزار ماسكی جۆری "ئیف.ئیف،بی 2"یان بۆ دابینبكات و پارەكەشی رەوانەكراوە.

بەپێی ئەم رونكردنەوەیە ئەو داوایە لەڕێگەی كۆمپانیایەكی بازرگانی ئەڵمانیەوە لەكۆمپانایەكی ئەمریكی كراوە لەچین.

ئەمریكاش لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا واشنتۆن بەشێوەیەكی یاسایی كۆمپانیای "3 M" ی ئەمریكی لەچین  ناچاركردووە  زۆرترین ماسكی جۆری "ئێن95" لەو جۆرەی كەلە نەخۆشخانەكاندا بەكاردێت بۆ دابین بكات.

 لەهەمانكاتدا میدیاكانی ئەڵمانیا باس لەوە دەكەن ئەگەری ئەوەی هەیە پۆلیسی ئەڵمانی ئەو داوایەی لەكۆمپانیای "3 M" ی ئەمریكی كردبێ لەوڵاتی چین، بەڵام ئیدارەی ئەمریكی دەڵێ كۆمانیای "3 M"ی ئەمریكی لەوڵاتی چینە هیچ داوایەكی لەوجۆرەی ئەڵمانیای لەبەردەستدانیەو تۆمەتەكانی ئەڵمانیا رەتدەكەنەوە.

دۆناڵد ترامپ بەیانی ئەمڕۆ 5 ی نیسان رەتیكردەوەو وتی: پێچەوانەكەی راستەو لەسەرەتادا ئەڵمانیا وتیان لە كۆمپانیایەكی ئەمریكیان كڕیوەو پێمانوابوو كۆمپانیای "3 M" بێ، بەڵام هەمان كۆمپانیا ئەمڕۆ بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی راگەیاند: داوای لەجۆرەیان لەلایەن ئەڵمانیاوە پێ نەگەیشتووە كەواتە ئەو تۆمەتانە ڕاست نیە.

 

ڤایرۆسی كۆرنا لەدژی بیانیەكان 

لەشاری "فولمستورف"ی نزیك هامبۆرگی باكوری ئەڵمانیا لەڕێگەی پۆستەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كۆچبەرێك رەوانە دەكرێت و پۆلیسی هەرێمەكەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكاتەوە

لەڕوداوێكی سەیرو بێ وێنەدا كەپڕە لەڕق و توڕەیی بەرامبەر بەكۆچبەران  لەڕێگەی پۆستەوە ترس و دڵەڕاوكێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخرێتە دڵی كۆچبەرێكەوە، لەم بارەیەوە رۆژنامەی "هامبۆرگە مۆرگن پلاتس"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە لەڕوداوێكی سەیرو سەمەرەدا كەسێك بەناوی"كایا"كەبۆ پاراستنی ناوەكەی خۆی گۆڕیوە وەك ڕۆژنامەكە دەڵێ سندوقی پۆستەكەی دەكاتەوەو دەبینێ نامەیەكی بۆ هاتووە دوای ئەوەی كەنامەكە دەكاتەوە ئەو ڤایرۆسەی پێدەگات و دەبێتە قوربانی دەستی نەژادپەرستی وەك لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە.

 نوسەری نامەكە نەناسراوە نادیارە وەك لەناوەڕۆكەكەیدا هاتووە بەڤایرۆسی كۆرۆنا بارگاویەو نەخۆشەو وەك تیادا هاتووە چەندین نامەی وای ناردووەو تەڕیكردووە بە تف و دایخستوون و ناردوونی لەنامەكەدا نوسراوە نوسەری نامەكە هیچی نیە تا لەكیسی بچێت تەنیا ئەوەی دەوێت بەر لە مردنی  منالەكانی وكەسوكاری..ئەڵمانیایەكی خاڵی لەكۆچبەران وبێگانە ببینن.دوای خوێندنەوەی نامەكەش ئەو كۆچبەرە پۆلیسی لێ ئاگاداردەكات و سكالای خۆی تۆمار دەكات.پۆلیسش ئاگاداری دەكات لەماڵ بمێنێتەوەو نەچێتە دەرەوە.

لەئەڵمانیا كەسێك خەڵكی بۆ خۆپیشندان لەدژی رێكارەكانی دژی كۆرۆنا هاندەدات و پۆلیس دەستگیری دەكات

دوای ئەوەی كەسێكی ئەڵمانی لەڕێگەی پێگە ئەلكترۆنیەكانەوە داوای خۆپیشاندانیكرد لەدژی ڕێكارەكانی دژی كۆرۆنا كەهەرێمی بادن ڤۆرتمبورگی ئەڵمانیا بەسەر هاولاتیانی خۆیدا سەپاندویەتی بەمەبەستی رێگەگرتن لە بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا..! لەلایەن خەڵكیەوە پۆلیسی لێئاگاداركراو ئەو كەسە لەشاری مانهایم  دەستگیركرا.

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمەكە دوێنێ شەممە4 ی نیسان ڕایگەیاند ئەو كەسە خەڵكی هانداوە بۆ تاوان و لەدژی ئەو ڕێكارانە بووە كە بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا گیراوەتەبەرو هانی خەڵكیداوە بۆ خۆپیشاندان ، ئەو كەسە تەمەنی 32 ساڵەو داوای لەخەڵكی كردووە مندالەكانیان لە خۆپیشاندانەكاندا بكەنە قەڵغان و بەشداری پێبكەن تا پۆلیس نەتوانێ بڵاوەیان پێبكات.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س" دۆیچە ڤیللە. ئاژاسنی هەواڵی ئەڵمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket