riklam

ئیسپانیا.. 674 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌

جیهان 07:28 PM - 2020-04-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-4-2020، حكومه‌تی ئیسپانیا رایگه‌یاند: كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 674 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون.

به‌گوێره‌ی ئاماری راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، ئه‌مه‌ كه‌مترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا راشیگه‌یاند له‌سه‌ره‌تا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، تا ئێستا 12418 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌جیهاندا، ئیسپانیا دوه‌م وڵاته‌ له‌ دوای ئیتاڵیاوه‌. كۆی ژماره‌ی توشبووانیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌ %4.8 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتۆته‌ 130759توشبوو.

PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket