riklam

خاوەن پرسەكانی هەولێر دەدرێنە دادگا

کوردستان 03:10 PM - 2020-04-05
.

.

تەندروستی هەولێر لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوا دەكات هەر كەسێك سەردانی پرسەكەی گەڕەكی كارێزانی كردوە بۆ پشكنین سەردانی سەنتەری كۆرۆنا بكات، دەشڵێت: پێچەوانەی هەموو رێنماییەكان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵساون بەدانانی رێوڕەسمی پرسەو  لەڕێگای داواكاری گشتییەوە رێكاری یاسای لەبەرامبەر هەردوو بنەماڵەكەش دەگرینەبەر. 

 

بانگەوازێكی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاگمە رحمان حسین) لەگەڕەكی كارێزان لەڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ و ۲۳ی ۳ی ۲٠۲٠ یان كردووە بە زووترین كات سەردانی سەنتەری چارەسەری كۆڕۆنا(فریاكەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەكانی فریاگوزاری ۱۲۲ بكەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

لەپەراوێزی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بەرواری ۲ی ۳ی ۲٠۲٠ لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ كەمكردنەوەی بەریكەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەكان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەكی كارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ بووە هۆی ئەوەی( ۳۲ )كەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەكو ئەمڕۆ ٥ی ٤ی ۲٠۲٠ كەدەكاتە ڕێژەی نزیكەی ٪۳٥ی كۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواكاری گشتی ڕێككاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێكراو دەگرینەبەر.

داوا لەهاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەكەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.

د. بژار موسی علی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

٥ی نیسانی ۲٠۲٠

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket