riklam

ئاسۆ شێخ ته‌ها: له‌رۆژانی ئاینده‌دا بڕیاری نوێ ده‌درێت

کوردستان 10:45 AM - 2020-04-05
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌رۆژانی ئاینده‌شدا بڕیاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید شێخ ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وتی، هێزه‌كانمان راسپاردوه‌ كارئاسانی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا.

 وتیشی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌رۆژانی ئاینده‌شدا بڕیاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه‌ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی دلیڤه‌ری پێداویستییه‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خزمه‌تگوزارین، ناوی خه‌فه‌ریاتی كارمه‌ندانیان بنێرن بۆ پارێزگای سلێمانی تا به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ رێگه‌یان پێبدرێت هاتوچۆ بكه‌ن.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket