riklam

به‌ریتانیا.. به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌زاران به‌ندكراو ئازاد ده‌كرێن

جیهان 09:57 PM - 2020-04-04
.

.

وه‌ك رێكارێك بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو گرتووخانه‌كاندا، وه‌زاره‌تی دادی به‌ریتانیا به‌نیازه‌ 4000 به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كانی ئینگلته‌را و وێڵز ئازاد بكات.

وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاندوه‌ بڕیاره‌كه‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو مانگیان له‌ ته‌واوكردنی سزاكانیان ماوه‌، به‌مه‌رجێك تێوه‌نه‌گلابن له‌كاری تاوانكاری مه‌ترسیداردا.

وه‌زاره‌تی داد روونیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی كاتی به‌ به‌ندكراوان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێمایه‌كی مه‌ترسی له‌سه‌ریان دروست ببێت ئه‌وا زیندانی ده‌كرێنه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی دادی به‌ریتانیا دووپاتیشی كردۆته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌تاوانی توندوتیژی وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان ده‌ستدرێژی سێكسی یان خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مناڵاندا سزا دراون.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ ئه‌وانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمه‌تبارن، وه‌ك پژمین و كۆكه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست له‌به‌رده‌م كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن، یان كاری دزیكردن له‌ پێداویستیی پزیشكیی كه‌سه‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا له‌ به‌ریتانیا 88 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو به‌ندكراوانی گرتووخانه‌كانی به‌ریتانیا تۆماركراون، 1200 به‌ندكراویش كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

PUKmedia بی بی سی عه‌ره‌بی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket