عه‌دنان زورفی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا
بیروڕا 03:49 PM - 2020-04-04.
هاوكات له‌گه‌ڵ راسپاردنی عه‌دنان زورفی بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق, چوارلایه‌نی شیعی دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاند, پێشبینییه‌كانیش گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه زورفی به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه شیعیانه‌ی كارتی سوریان بۆ ئاماده‌كردووه , له‌كۆتاییدا هاوشێوه‌ی (محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی) ئه‌میش داوای لێبوردن ده‌كات له‌ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌ت , هێشتا ئیعلانی مردنی تواناكانی زورفی نه‌كراوه بۆ شكستهێنان له پێكهێنانی حكومه‌ت, ناوی كۆمه‌ڵێك واریس بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی به‌رگوێ ده‌كه‌ون كه به‌هێزترینیان ناوی هه‌ریه‌ك له (قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری پێشوی ناوخۆ , عهبدولحسیًن عه‌بتان وه‌زیری پێشوی وه‌رزش و لاوان, سیاسه‌تمه‌دار عیزه‌ت شابه‌نده‌ر ) له ئارادایه, نه‌ریتی سیاسیی له‌عیراقیش له‌دوای2003 دا,وا باو بووه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لایه‌نی شیعهبێ, ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه دژایه‌تی خۆیان بۆ زورفی راگه‌یاندووه, باڵی سه‌ربازییان له‌باڵی سیاسیی به‌هێزتره‌و خاوه‌نی چه‌كی قورس و جبه‌خانه‌و هێزی میلیشیایین , به‌ڵام له‌مكاتانه‌دا كه جیهان له‌جه‌نگی نابهرامبهردایه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسێكی زۆر به‌هێز كه بهبچووكیی خۆی چۆكی به گه‌وره زلهێزه‌كانی هه‌موو جیهان داداوه, هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌عیراق و كوردستانیشه‌وه هێنده‌له شه‌ری خۆپارێزییدان له‌گه‌ڵ ڤایر‌وسی كۆرۆنادا هێنده له بیری ئه‌وه‌دا نین كێ له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكی حكومه‌ت داده‌نیشێ, له‌لایه‌كی دیكه‌ش نه‌ریتی پرۆسه‌ی به‌رێوه‌بردن له عیراقدا له‌دوای 2003 وه وا باو بووه كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆلایه‌نی شیعه بێ, كه‌واته بۆ كورد و عه‌ره‌بی سوونه له‌پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كه له‌بنه‌ره‌تیشدا كاتیی ده‌بێ,چه‌ند مه‌رجێك عه‌دنان زورفی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه په‌یوه‌ستده‌كات له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا كۆمه‌ڵه به‌ڵێنێك بچه‌سپێنێ كه هه‌ندێكی بۆ لایه‌نی كوردی لادان لێی قبوڵ نییه‌و, هه‌ندێكی دیكه‌ی بۆ لایه‌نی سووننی, ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌كورده‌وه هه‌یه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیس ده‌بێ كه له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌ست بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌برێ كه‌ده‌ستوور بۆكوردی زامنكردووه كه‌وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك له‌نێو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییدا ته‌عاموڵی له‌گه‌ڵدا بكرێ, هه‌رچی سووننهشه داواده‌كات له‌به‌رنامه‌ی سیاسیی كه‌سی راسپێردراودا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وله‌وییه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدرێ.
لهبهختهكهی زورفیشدا هه‌موو سه‌رقاڵی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن و كه‌س تاقه‌تی میواندارییكردنی نییه بۆ خواس و باسی پێكهێنانی حكومه‌ت, بۆیهچالاكییهكانی زۆر سنوردار ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێش باسی ده‌كات گوایه له‌كارنامه‌كه‌یدا له‌رووی سیاسییه‌وه بهوئاقاره خۆی ده‌نوێنێ له‌گه‌ڵ ویستهههنووكهییهكانی خه‌ڵكی توڕه‌ی شه‌قام یه‌كده‌گرێته‌وه ,له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئیجماعی شیعه لیبرالییه‌كان و گلۆپی سه‌وزی كورد‌و عه‌ره‌بی سووننه‌ی هه‌یه, چونكه له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌دۆخی وه‌هادا كهلهیهككاتدا وڵات رووبه‌رووی قه‌یران و كێشه‌ی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌جیهاندا بۆخوار 30 دۆلار و قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆته‌وه, پڕاوپڕ قورساییه‌كی لهڕادهبهدهرهو دهستبردنیش بۆهه‌ڵگرتنی قورسایی له‌وجۆه پێویستیی به‌ده‌ستی هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كورد و عه‌ره‌بی شیعه‌و عه‌ره‌بی سووننه ده‌بێ, بۆیه دۆخی عیراق واپێویست ده‌كات كه‌سی راسپێردراو خاوه‌ن كۆمهڵهخهسڵهتێك بێ وانه‌ی له‌هه‌ڵه‌ی حكومهتهكاتی پێشوو وه‌رگرتبێ هه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه بۆ ئه‌و ماوه 30 رۆژه‌ی كه درا به محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت, هه‌موو رێگاكانیش بۆ به‌رێوه‌بردنی عیراق به تووله‌رێی نێو توونێلێكدا ده‌روات كه ئه‌وسه‌ری رۆشننهبێ چونكه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ لهمساتهوهختانهدا پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كه كاتییشه به ئازارێكی زۆر له‌دایك ده‌بێ چونكه لایه‌نه نارازییه شیعییه‌كان ئه‌گه‌ر بێده‌نگیش بن له پێدانی متمانه به زورفی ئه‌وا به‌دڵنییایه‌وه ده‌ستكراوه‌ی ناكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی كاری سیاسیی رۆژانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی, هه‌ركه‌سێكیش ته‌به‌نیی حكومه‌تی له‌دایكبووی له‌وجۆه بكات پێویسته حنكهو حه‌كیمیی هه‌بێ و واقیعه سیاسییه‌كه و ئه‌و قه‌ده‌ره وه‌كو خۆی قبوڵبكات كه عیراقی نوێی پێدروستكراوه, ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه, عیراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سێكوچكه‌ی كورد و عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سونه وه‌ستاوه و هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ ئاوت و وه‌لانانی یه‌كێ له‌و سێكوچكه‌یه, ئه‌وا حكومه‌تی له‌وجۆره بهكهمئهندامیی لهدایكدهبێ و ئه‌ركه ئاساییه‌كانی حكومه‌ته‌كه وه‌كو پێویست راییناكات و كێشه و بێشه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌بێ كه دواجار به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه یان بهدهسپێلهكاركێشانهوه كۆتایی دێ.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02