riklam

ئه‌مریكا.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا حه‌وت هه‌زار كه‌سی تێپه‌راند

جیهان 03:48 PM - 2020-04-04
.

.

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا 7 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

ناوه‌ندی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زار و 480 حاڵه‌تی نوێی گیانیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكراوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان به‌رزبووه‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌زار 77 كه‌س، 314 كه‌سی تریش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و كۆی گشتی توشبووانیش گه‌یشتۆته‌ 273 هه‌زار و 475 كه‌س، زیاتر له‌ 9 هه‌زاری تریش چاكبوونه‌ته‌وه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژه‌ی بێكاری له‌ ئه‌مریكا بۆ له‌  4.4% به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی 2009 ه‌وه‌ تائێستا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket