riklam

ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌ ‌

کوردستان 01:09 PM - 2020-04-04
.

.

ئه‌مڕۆ(4ی نیسان) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژوری ئۆپه‌رسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌.


سه‌ره‌تای كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌ سه‌ڵاح كوێخا به‌ناوی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی و سوپاسی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی بۆ ته‌واوی دانیشتووانی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ك سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕینن.


سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایكرد وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێكردنی بریار و رینماییه‌كانی حكومه‌ت بوون له‌داهاتووچشدا هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پیشهاته‌كانی تایبه‌ت به‌دۆخی ناوچه‌كه‌و جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕینماییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و بڕیاردرا:


یه‌كه‌م:ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی به‌پێویستی قۆناغه‌كه‌ ده‌زانێت و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره‌ 24 ی وه‌زراتی ناوخۆ له‌48 كاتژمێری داهاتوودا.

دووه‌م:پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی پێنجه‌می به‌یانی ژماره‌ 24ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی ئه‌و ڕیگاپێدانانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاكان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ كراون بۆ هاووڵاتیان هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه‌و كاریان پێناكریت به‌و ڕیگاپێدانانه‌شه‌وه‌ كه‌ده‌دران به‌ جوتیاران یان ئه‌وانه‌ی له‌ كاتژمێر 1ی شه‌و تا 6 به‌یانی ده‌دران به‌هاووڵاتیان.


سێیه‌م:ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داواده‌كات هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووری گه‌رمیان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانه‌وه‌و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ پشت به‌خوا و به‌ هه‌وڵی دڵسۆنه‌ی هه‌مولایه‌ك ئه‌م دۆخه‌ تێده‌په‌ریت.

 

PUKmedia  فۆتۆ: کاوە جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket