riklam

بەهۆی کۆرۆناوە نزیکەی 60 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن

جیهان 09:11 AM - 2020-04-04
.

.

لە نوێترین ئاماری بڵاوکراوە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشبوانی گەیشتە 1 ملیۆن و 117 هەزار و 928 کەس و ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 59 هەزار و 203 کەسن.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە بڵاوکردنەوەی نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لە جیهاندا و لە 205 وڵات 1 ملیۆن و 117 هەزار و 928 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 59 هەزار و 203 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 829 هەزار و 725 کەس لەژێر چاودێریدان و 39 هەزار و 394 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان و 229 هەزار کەسیش چاک بونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، لە چین کە شوێنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەبوو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 81 هەزارو 639 کەس توشبوو ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 3 هەزار و 326 کەسە.

لە ئێستادا رێژەی توشبون لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاوو زۆر خێرا زیادی کردوەو ریزبەندی یەکەمی وەرگرتوەو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 227 هەزار و 475 کەس و ژمارەی ئەو کەسانش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 7 هەزار و 402 کەس.

وڵاتی ئیتاڵیاش بە پلەی دووەم دێت بۆ توشبون بە ڤایرۆسەکە و لە ئێستادا 119 هەزارو 827 کەسە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان گیانیان لەدەستداوەو رێژەی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا گەیشتوەتە 14 هەزار و 681 کەس.

بە پلەی سێیەمی ئامارەکانی جیهانیش وڵاتی ئیسپانیا دێت کە 119 هەزار و 199 کەس توشبوی ڤایرۆسەکەن و 11 هەزار و 198 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وڵاتی ئێرانیش 53 هەزارو 183 توشبوی هەیە و 3 هەزار و 294 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و  هاوکات لە عیراقیش 820 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و 54  کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket