riklam

چوار تووشبووی كۆرۆنا لەهەولێر چاكبوونەوە

کوردستان 11:58 PM - 2020-04-03
.

.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی 4 تووشبووی كۆرۆنای راگەیاند.

 بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە: کە چوار لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگاکەیان چاکبوونەتەوە.

 

هاوکات لەلایەکی تریشەوە و لەدەرئەنجامێکی نوێدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبوونی دوو کەسی تری بەکۆرۆنا لەهەولێر راگەیاند.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، دوو ئافرەت کە هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

PUKmedia زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket