riklam

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئابوری 11:06 PM - 2020-04-03
.

.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە............

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

 سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید١٩) وپاراستنی ژیان وسەلامەتی هاوڵاتیانەو لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو.

ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

وەزارەتی دارایی وئابووری 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

PUKmedia وەزارەتی دارایی و ئابوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket