riklam

وەزارەتی تەندروستی: 4 توشبوی نوێ لەهەولێر دەستنیشانکرا

کوردستان 09:59 PM - 2020-04-03
.

.

وەزارەتی تەندروستی ٤ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند، کە بەرکەوتەی توشبوی پێشترن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.

ئاماژەی بەوەشداوە، توشبوەکان ژنێک و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوویەکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی رابردووی  پشکنینەکانی کۆرۆنای راگەیاندو کە ١٤  تووشبووی نوێ  تۆمارکران لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket