riklam

ئەوروپا.. داخستنی سنورەکان درێژدەکرێتەوە

جیهان 07:49 PM - 2020-04-03
.

.

بۆ بنەبڕکردن و رونکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چاککردنەوەی هاوڵاتیانی توشبو وڵاتانی ئەوروپا داخستنی سنورەکان بۆ ماوەیەکی تر درێژدەکاتەوە.

ئورسۆلا ڤۆن دیر لاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئەمڕۆ ٣-٤-٢٠٢٠  ڕایگەیاند: گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا بەردەوامە بە مەبەستی درێژكردنەوەی داخستنی سنوورەكانی نێوانیان بۆ دوای جەژنی هەڵسانەوە، هۆكارەكەشی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندەوە، كە لە ئێستادا و بە شێوەیەكی فراوان لەناو وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە.

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا بە پێویستیشی زانی بودجەی نوێی یەكێتی ئەوروپا بە جۆرێك بێت، كە لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژێرخانی ئابووری وڵاتانی ئەوروپا ببوژێتەوە، وتیشی: بە تێپەڕاندنی قەیرانەكە و بە بەراورد بە ڕابردوو، یەكێتی ئەوروپا بەهێزتر دەبێت.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket