riklam

فەرەنسا.. ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 60 هەزار كەس نزیك دەبنەوە

جیهان 03:39 PM - 2020-04-03
.

.

ناوەندی  زانیاری  پەتای كۆرۆنا لە پاریس سەر بە وەزارەتی  تەندروستی  فەرەنسا هەموو رۆژێك  لەسەر سایتی خۆیی دوا  ئاماری  فەرەنساو جیهان  رادەگەیەنێت ، هەروەها وەزیری تەندروستی ئەو ووڵاتە، هەموو رۆژێك لەسەر خەتە بۆ  شیكردنەوەی  بارودۆخی  ئێستا لە بەرامبەر بەرەوروبونەوە  لە  پەتایی  كۆرۆنا، هەروەك چۆن  لە یەكەم ووتاری سەرۆكی فەرەنسا.

  لەم بارەیەوە لە رۆژی 16 ی مانگی ئازار  بڵاوبونەوەی ئەم پەتایەی بە  حاڵەتی شەر وەسفكرد و ووتی:"  ئێمە لەشەرێكداین بەرامبەر بە دوژمنێك كە نابینرێت ، بەڵام ئەتوانین هەموومان پێكەوە و بە یەكگرتوویی هەموومان  بتوانین بەرەنگاری ببینەوە ، بۆیە  جەختی لە یەكگرتن و هاریكاری هەموو فەرەنسیەكان كرد و رای گەیاند كە فەرەنسا  ووڵاتێكی بەهێزە و بە یەكگرتن و پشتبەستن بەیەكتری  ئەم قۆناغە تێئەپەرێنین.


وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا بە فەرمی  ئەمرۆ دوا ئاماری  ووڵاتەكەی و  جیهانی  بەفەرمی راگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1،018،948 یەك ملیون و هەژدە هەزار و نۆسەد و چلو هەشت  حاڵەتی توشبون بە  ڤایروسی  كۆرۆنا  لە جیهاندا تۆمار كراوە  .

53،211 پەنجاو سێ هەزارو دوو سەد و یانزە  كەس بەم پەتایە   لە جیهاندا گیانیان لە دەست داوە.

212،357 دوو سەد و دوانزە هەزار و سێ سەد و پەنجاو حەت تووشبو بە و پەتایە  لە جیهاندا چاكبوبەتەوە .

دوا ئاماری  توشبوان بە پەتای  كۆرۆنا ڤ ئەمرۆ  لە فەرەنسا  بەم شێوەیەی خوارەوە یە

59،929 پەنجاو نۆ هەزارو نۆسەد و بیستو نۆ  حالەتی  توشبوو بە  ڤایروسی  كۆرۆنا  بە رەسمی  لە و ووڵاتە  تۆمار كراوە.

4،503چوار هەزار و پێنج سەدوو  سێ  كەسیش بە و پەتایە گیانیان لە دەستداوە.

12،068دوانزە هەزار و شەست و هەشت  توشبو بە و ڤایروسە تائێستا  چاكبونەتەوە.

هەروەها وەزیری  تەندروستی رای گەیاند كە  بانكی جیهانی  ئامادەیە 160  ملیار دۆلارتەرخان بكات بۆ  بۆ ئەو ووڵاتانەی كە توانای مادییان نیە بۆ بەرەنگاربونەوەیان لە بەرامبەر بە پارستنیان لە ڤایروسی كۆرۆنا.


PUKmedia    حەمە عوسمان -فەرەنسا


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket