riklam

پرسەنامەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ خانەوادەی جەمالی حەکیم ئاغا

پرسەنامە 12:45 PM - 2020-04-03
.

.

بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە

بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەر جەمال حەکیم ئاغا

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی هەڤاڵی دێرین و بەڕێزم و کەسایەتیی سیاسی و خەباتگێڕی دێرینی کوردایەتیی(جەمال حەکیم ئاغا)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و  لەناخەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

لە دەستدانی مامە جەمال، یەكێك لەتێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەكەمان‌ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.

لە پەروەردگارمان داوایە‌ ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بەئێوە و یەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت، گیانی(مامە جەمال)یش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات، لە هەموو ناخۆشییەک بەدوور بن.



ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket